سنور ميديا
201 جار بینراوە 6/9/2018 09:15 PM

هێزێكی عیراقی لەبارەی پاشەكشەكردنی لە خورماتوو رونكردنەوە دەدات



سنور ميديا 

فیرقەی بەرپەرچدانەوەی خێرا كە یەكێكە لە هێزە تایبەتەكانی سوپای عیراق، رونكردنەوە دەدات لەبارەی دەنگۆی پاشەكشەكردنی لە قەزای خورماتوو.

 

ئەمڕۆ پێنج شەممە، راگەیاندنی فیرقەی بەرپەرچدانەوەی خێرا، رەتیكردەوە لە قەزای خورماتووی باشووری كەركوك، پاشەكشەی كردبێت.

 

بەپێی راگەیاندنی هێزە عیراقیەكە"فیرقەی بەرپەرچدانەوەی خێرا، رەتیدەكاتەوە لە شاری خورماتوو پاشەكشەی كردبێت، هاوڵاتیانیش دڵنیا دەكاتەوە لە مانەوەی تەواوی هێزەكە لە قەزاكە بە تەواوی ئامادەباشییەوە بۆ پاراستنی سەر و ماڵی مەدەنییەكان".

 

ئەمڕۆ ژمارەیەك لە میدیاكان، هەواڵی پاشەكشەكردنی فیرقەی بەرپەرچدانەوەی خێرایان لە شاری خورماتوو بڵاوكردبۆوە.

 

قەزای خورماتوو دەكەوێتە باشووری كەركوك و بە یەكێك لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم دادەنرێت كە جێی ناكۆكی نێوان هەرێم و بەغدایە، لەڕووی ئیدارییەوە لەئێستادا قەزاكە دەكەوێتە سنوری پارێزگای سەڵاحەدین و دانیشتوانەكەشی لە كورد و عەرەب و توركمان پێكدێت.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure