کۆسرەت ڕەسوڵ
7357 جار بینراوە 4/9/2018 07:13 PM

هەر ئێستا : دۆخی نێوان یەکێتی و گۆڕان گرژی تێکەوتەوە . بزانە کۆسرەت ڕەسوڵ چی کرد بەرامبەر گۆڕان



سنور میدیا _تایبەت

کۆسرەت ڕەسوڵ بە ناوی یەکێتییەوە سکاڵای لەسەر کەی ئێن ئێن و کۆمپانیای وشە تۆمار کرد و بەڕێوەبەری کەی ئێن ئێنیش بەیاننامەیەکی توندی بڵاو کردەوە .

 

د. ئاکۆ حەمە کەریم بەڕێوەبەری کەناڵی کەی ئێن ئێنی سەر بە گۆڕان ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردۆتەوەو ئاماژەی بەوە داوە کە لەکاتێکدا، چاوەڕێ ئەوەمان ئەکرد پەیوەندی یەکێتی و گۆڕان ئاسایی بێتەوە و تۆمەتبارانی هێرشکردنە سەر گردەکە و مەکۆی سەرەکی گۆڕان دادگای بکرێن و بەسزا بگەینرێن. ئەمڕۆ لەلایەن دادگای سلێمانیەوە ئاگادار كراینەوە، کە یەكێتی بەناوی کوسرەت رەسول علی جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی سكاڵا لەسەر بەندە بەڕێوەبەری گشتی كەی ئێن ئێن و بەڕێوەبەری رێگە پێدراوی كۆمپانیای وشە كراوە و پێویستە2-10-2017 لەبەردەم دادگا ئامادە بین. 

 

ناوبراو وتوشێتی :سکاڵا کەی یەکێتی لەسەر ئەوەیە گوایە كەی ئێن ئێن لە شەوەی 12ی ئایار تەشهیری بەیەکێتی کردوە و وتوێتی یەکێتی تەزویری ئەنجامداوە و دەستکاری دەنگەکانی کردوە. 

 

 

 

 

 

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure