سنور ميديا
116 جار بینراوە 3/9/2018 06:42 PM

دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بەكراوەیی بۆ سبەینێ‌ دواخرا



سنور ميديا

یەكەمین دانیشتنی خولی چوارەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەكراوەیی بۆ سبەینێ‌ (سێشەممە) دواخرا.

 

دوای ئەوەی ئەمڕۆ (دووشەممە) یەكەمین دانیشتنی خولی چوارەمی پەرلەمانی عێراق دەستی پێكرد و پەرلەمانتاران سوێندی یاساییان خوارد و فراكسیۆنی چاكسازی و بنیاتنان وەك گەورەترین فراكسیۆن ناسێندرا، دانیشتنەكە بەكراوەیی بۆ سبەینێ‌ (سێشەممە) سەعات 10 دواخرا.

 

لەیەكەمین دانیشتنی خولی چوارەمی پەرلەمانی عێراقدا وتاری سەرۆك كۆماری عێراق و سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران و سەرۆكی پێشووی پەرلەمانی عێراق خوێنرایەوە و دانیشتنەكە رادەستی بەتەمەنترین پەرلەمانتار كرا.

 

زۆرترین خوێندراوە

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure