قاسم سلێمانی
4058 جار بینراوە 1/9/2018 02:01 PM

سلێمانی هەڕەشەی كوشتنی لەچەند سەركردەیەك كردووە



سنور ميديا

قاسم سلێمانی فەرماندەی سوپای قودسی ئێرانی هەڕەشەی كوشتنی لەچەند سەركردەیەكی سوننەی عێراق كردووە، لەئەگەر چوونیان بۆ ناو ئەو هاوپەیمانییەی بەنیازە حەیدەر عەبادی پێكیبهێنێت.

 

كەناڵی "سكای نیوز عربیە" لەزاری سەرچاوەیەك بڵاویكردووەتەوە، كە قاسم سلێمانی نامەی هەڕەشەی ناردووە بۆ چەند سەركردەیەكی سوننەكان، ئەگەر بێت‌و بچنە ناو ئەو هاوپەیمانییەی حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران پێكیبهێنێت.

 

كەناڵەكە بڵاویشیكردەوە، كە قاسم سلێمانی دەیەوێت لایەنە سوننییەكان بچنە ئەو هاوپەیمانییەی نوری مالیكی سەرۆكی لیستی دەوڵەتی یاسا بەنیازە بۆ دروستكردنی گەورەترین كوتلەی پەرلەمانی دروستی بكات.

 

ئەمە لەكاتێكدایە، ماوەیەكە قاسم سلێمانی لەشاری بەغدایەو سەرقاڵی گفتوگۆیە لەگەڵ لایەنەكان بۆ پێكهێنانی گەورەترین كوتلەی پەرلەمانی، بۆ ئەوەی بەخواستی ئێران حكومەتی داهاتووی عێراق دروست بكرێت.

 

بەهۆی هەوڵەكان بۆ پێكهێنانی حكومەتی داهاتوو لایەنە شیعییەكان دابەشی دوو بەرە بوون، كە یەكێكیان لەئەمریكاوە نزیكەو حەیدەر عەبادی سەرۆكایەتی دەكات‌و ئەوی تریش نزیكە لەئێران‌و نوری مالیكی سەرۆكایەتی دەكات.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure