عه‌بادى
505 جار بینراوە 31/8/2018 02:06 PM

له‌به‌ر ئه‌وه‌ى دەستی بە کاری سیاسی و حزبی کردووە دى به‌رپرسيكى باڵاى دوورخسته‌وه‌



سنور ميديا

حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، فالح فەیاز ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی و سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی لە پۆستەکەی دوورخستەوە، لەبەرئەوەی دەستی بە کاری سایسی و حزبی کردووە و ئەوەش لەگەڵ ئەرکە حکومییەکەیدا ناگونجێت.

 

عەبادی لە نوسراوی دوورخستنەوەی فالح فەیاز دەڵێت "فالح فەیاز دەستی بە کاری سیاسی و حزبی کردووە، ئەمەش لەگەڵ ئەرکە ئەمنییەکەی دژ بەیەکە، لەبەرئەوەی بەپێی دەستوور پێویستە دەزگا ئەمنییەکان بێلایەنبن و بۆ مەرامی سیاسی بەکارنەھێنرێن".

 

دەشڵێت، بەپێی ئەو دەسەڵاتەی پێیدراوە، بڕیاریداوە بە دوورخستنەوەی فەیاز، بڕیارەکەش لە کاتی دەرچوونییەوە کاریپێدەکرێت.

 

ماوەی چەند رۆژێکە ململانێی نێوان حەیدەر عەبادی و حەشدی شەعبی قوڵبووەتەوە، لە چەند ڕۆژی رابردوودا حەشدی شەعبی بڕیاریدا بەشێک لە ھێزەکانی لە موسڵ بکشێنێتەوە، بەڵام عەبادی بڕیارەکەی ھەڵوەشاندەوە و فەرمانیکرد لەمەودوا ھیچ جووڵەیەکی حەشد بەبێ رەزامەندی خودی خۆی ئەنجامنەدرێت.

 

سەرکردایەتی حەشدی شەعبی دژی ئەو بڕیارەی عەبادی وەستایەوە و بە دژایەتیکردنی حەشدی شەعبی تۆمەتباریکرد.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure