سنور ميديا
234 جار بینراوە 28/8/2018 01:59 PM

ئوسترالیا : حه‌وته‌مین سه‌رۆك وه‌زیران له‌ماوه‌ى 11 ساڵدا سوێندى یاسایى خوارد هیچ گۆڕانكارییه‌ك له‌ سیاسه‌تى دیپۆرتكردنه‌وه‌ى كۆچبه‌رانى ده‌ریایى قاچاخدا ڕوونادات



سنور ميديا _ هه‌ژار ته‌ها

پاش ئه‌وه‌ى پارتى لیبراڵى ده‌سه‌ڵاتدار متمانه‌ى له‌ ماڵكۆم تێرنبوڵ ، سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشوى ئوسترالیا سه‌نده‌وه‌، جارێكى كابینه‌ى حكومه‌تى ئوسترالیا هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه‌ و له‌ چه‌ند خولێكى ده‌نگداندا، سكۆت مۆریسن، توانى متمانه‌ى زۆرینه‌ى ئه‌ندامانى حیزبه‌كه‌ى ده‌ست بهێنێت و وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانى نوێى ئوسترالیا هه‌ڵبژێردرا.


سكۆت مۆریسن، بووه‌ حه‌وته‌مین سه‌رۆك وه‌زیران له‌ ماوه‌ى 11 ساڵى ڕابردوودا كه‌ پۆستى سه‌رۆك وه‌زیران وه‌رده‌گرێت له‌و ووڵاته‌.


جێگه‌ى ئاماژه‌یه‌، سه‌رجه‌م ئه‌ندامانى باڵاى پارتى لیبراڵى ئوسترالیا یه‌ك ده‌نگن له‌سه‌ر پیاده‌كردنى سیاسه‌تى كۆچى ئێستاى ئوسترالیا و هیچ گۆڕانكارییه‌ك له‌و ڕووه‌وه‌ ڕوونادات.


به‌وه‌ش ، ئوسترالیا به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ سیاسه‌تى گرتن و گێڕانه‌وه‌ى كۆچبه‌رانى ده‌ریایى قاچاخ بۆ ئه‌و ووڵاته‌ى لێوه‌ى چوون.


سه‌رچاوه‌ : ماڵپه‌رى هه‌واڵى ئێس بى ئێسى ئوسترالیى

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure