سنور ميديا |
210 جار بینراوە |
28/8/2018 01:52 PM |
|
ئوسترالیا 15 كۆچبه‌رى نایاسایى ده‌ریایى ده‌ستگیرده‌كات
سنور ميديا
ماڵپه‌رى هه‌واڵى گاردیان بڵاویكرده‌وه هێزه‌كانى پۆلیسى ئوسترالیا له ویلایه‌تى كوینزلاندنى ئه‌و ووڵاته ده‌ستگیركردنى 15 كۆچبه‌رى ڕاگه‌یاند كه له به‌له‌مێكى قاچاخدا له سنوره ئاوییه‌كانى ئه‌و ناوچه‌یه له‌نگه‌ریان گرتبوو.
ئه‌و كۆچبه‌رانه كه به‌ڕه‌گه‌ز ڤێتنامى بوون له هه‌ر وو‌ڵاتى خۆیانه‌وه به‌و به‌له‌مه قاچاخه ڕوویان له ئوسترالیا كردووه و هێشتا گه‌ڕانیش به‌دواى ژماره‌یه‌ك كۆچبه‌رى تردا به‌رده‌وامه.
له‌وباره‌یه‌وه، وه‌زیرى ناوخۆى ئوسترالیا، پیته‌ر داتن، ڕایگه‌یاند له‌پاش ده‌ستگیركردنى سه‌رجه‌م ئه‌و كۆچبه‌رانه، هه‌موویان دیپۆرت ده‌كرێنه‌وه.
ئوسترالیا به‌رده‌وامه له سیاسه‌تى گرتن و گێڕانه‌وه‌ى هه‌ر كۆچبه‌رێك كه بیه‌وێت به قاچاخ و به به‌له‌م ڕوو له ئوسترالیا بكات.