سنور ميديا
3705 جار بینراوە 21/8/2018 12:22 PM

رێگەیان بە فڕۆكەكەی قاسم سولەیمانی نەداوە لە هەولێر بنیشێتەوە



سنور ميديا

ڕۆژنامەی حەیات-ی لەندەنی بڵاویكردەوە، دەسەڵاتی فڕۆكەوانیی مەدەنی سەر بە حكومەتی عێراق ڕێگەیان بە فڕۆكەكەی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێران نەداوە لە هەولێر بنیشێتەوە.

 

ڕۆژنامەی حەیات-ی لەندەنی لە راپۆرتێكدا بڵاویكردەوە، "ڕۆژی دوشەممە دەسەڵاتی فڕۆكەوانیی مەدەنی عێراق ڕێگەی بە فڕۆكەكەی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودس نەداوە لە هەولێر بنیشێتەوە، بەڵام لە بەرامبەردا مەسعود بارزانی بەشەخسی ڕێگەی نیشتنەوەی بەفڕۆكەكەی قاسم سولەیمانی لە فڕۆكەخانەی هەولێر داوه".

رۆژنامەكە دەڵێت، "قاسم سولەیمانی لە شاری نەجەفەوە سەردانی هەولێری كردوە، بەمەبەستی گفتوگۆكردن لەگەڵ كورد‌ و بەشێك لە سوننەكان، بۆ ئەوەی بەشداریی لەو هاوپەیمانێتییەدا بكەن، كە نوری مالكی‌و هادی عامری سەرپەرشتی پێكهێنانی دەكەن".

 

ڕۆژنامەكە وتوشییەتی، "لە ئێستادا پەیوەندییەكانی سەرۆكی پارتی و فەرماندەكەی سوپای قودس لە باشیدایە، و سولەیمانی-ش دەیەویت ڕۆڵی هەبێت لە باشكردنەوەی پەیوەندییكانی كورد و لایەنە شیعییەكاندا".

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure