ماليكى
893 جار بینراوە 21/8/2018 12:15 PM

هه‌ڵوێستى مه‌رجه‌عى باڵايى شيعه‌ له‌سه‌ر ماليكى بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ى پۆست ڕاگه‌يه‌نرا



سنور ميديا 

عەلی دەباغ، وتەبێژی حكومەتی پێشووی عێراق كە نوری مالكی سەرۆكایەتی دەكرد رایگەیاند، مەرجەعی باڵای شیعەكان دژی ئەوەیە مالیكی پۆستی باڵا لە عێراق وەربگرێتەوە، دەوڵەتی قانونیش وەڵامی دەباغ دەداتەوە و دەڵێت، زانیاریی لەسەر پرۆسەی سیسایی عێراق كەمە.

 

عەلی دەباغ، كە لەسەردەمی سەرۆك وەزیرانیی نوری مالكیدا وتەبێژی حكومەت بوو رایگەیاند، عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەكان بە تەواوەتی دژی ئەوەیە نوری مالكی پۆستی باڵا وەربگرێتەوە و ڤیتۆی لەسەر مالیكی هەیە.

 

بەڵام سەعد مەتڵەبی، سەركردە لە هاوپەیمانیی دەوڵەتی قانونی نوری مالكی، ئەو زانیارییەی عەلی دەباغی رەتكردەوە و رایگەیاند، بەهۆی ئەوەی دەباغ لە دەرەوەی وڵات دەژی زانیاریی لەبارەی پرۆسەی سیاسیی عێراقەوە كەمە.

 

سەركردەكەی دەوڵەتی یاسا وتیشی، تا ئێستا نوری مالكی خۆی بۆ هیچ پۆستێكی باڵای حكومی و یاسادانان نەپاڵاوتووە و، ئەو پرسە پەیوەنستە بەوەی كام لایەنانە گەورەترین كوتلەی پەرلەمانی پێكدەهێنن و كێ بۆ پۆستە باڵاكان كاندید دەكەن.

 

زۆرترین خوێندراوە

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure