سنور ميديا
1382 جار بینراوە 19/8/2018 03:47 PM

ناوى ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى نوێى عێراق بزانه‌



سنور ميديا 

نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 19ى ئابى 2018 دادگای فیدڕاڵی ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕی له‌سه‌ر ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی له‌ كۆمسیۆنه‌وه‌ ناوه‌كانیان ره‌وانه‌ی دادگا كرابوو.
 
وته‌بێژی فه‌رمی دادگاكه‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، دادگای باڵای فیدراڵی له‌ دانیشتنی به‌یانی ئه‌مڕۆ به‌ ئاماده‌بوونی سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی، سه‌یری داواكارییەكە‌ی كرد، كه‌ داوای ره‌زامه‌ندی ده‌كات له‌سه‌ر ئه‌نجامی‌ كۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق.

ده‌شڵێت، دادگا وردبینی بۆ ئه‌و ناوانه‌ كرد كه‌ كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆیی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ به‌رواری 17/ 8/ 2018. ره‌وانه‌ی كردبوو، دوای وردبینی و تاووتوێكردنی ناوه‌كان و ئه‌و ناڕه‌زایه‌تییانه‌ی له‌سه‌ر هه‌ندێكیان هاتبوو، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دادگای باڵای فیدراڵی بڕیاری خۆی دا به‌ ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ناوه‌كان داوه‌، به‌ كۆی ده‌نگی ئه‌ندامانی دادگا.

 

 

 

 

 

 

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure