سنور ميديا
490 جار بینراوە 19/8/2018 03:37 PM

په‌نابه‌ره‌ كورده‌كه‌ى دوورگه‌ى مانوس نوێترین كارى خۆى بڵاوكرده‌وه‌



سنور ميديا


به‌هرۆز بوچانى ، ئه‌و په‌نابه‌ره‌ كورده‌یه‌ كه‌ ماوه‌ى پێنج ساڵه‌ له‌ كه‌مپه‌كانى دوورگه‌ى مانوس ده‌ستبه‌سه‌ره‌ و بووه‌ته‌ نوێنه‌رى گه‌یاندنى ئازاره‌كانى سه‌دان په‌نابه‌رى تر كه‌ له‌و دوورگه‌یه‌ ده‌ستبه‌سه‌رن.


له‌ پاڵ كارى بڵاوكردنه‌وه‌ى ووتار و نووسینه‌كانى له‌ ماڵپه‌رى ڕۆژنامه‌ى گاردیان، به‌هرۆز به‌رده‌وامه‌ له‌سه‌ر كارى هونه‌ر و ئه‌ده‌بیش به‌جۆرێك له‌ نوێترین هه‌وڵیدا كتێبێكى به‌ ژانه‌رى ڕۆمان نووسیوه‌ كه‌ به‌ ووته‌ى خۆى، تێكه‌ڵه‌یه‌كه‌ له‌ هه‌موو ستایڵه‌كانى نووسین.


به‌هرۆز كه‌ له‌ بنه‌چه‌دا خه‌ڵكى ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستانه‌، له‌ڕێگه‌ى وه‌تسئاپه‌وه‌ به‌شى زۆرى كێبه‌كه‌ى ناردووه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ى كه‌مپه‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌ى كارى دیزان و ڕێكخستنى بۆبكرێت.


پێشتریش، به‌هرۆز فیلمێكى دۆكومێنتارى له‌سه‌ر خراپى ڕه‌وشى ژیانى ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ به‌ مۆبایله‌كه‌ى تۆماركردوه‌ و براوه‌ى چه‌ندین خه‌ڵاته‌ له‌ بواره‌كانى نووسین و ده‌رهێنان. وه‌ك خۆى ده‌ڵێت له‌ڕێگه‌ى نووسینه‌وه‌ شوناس و مرۆڤایه‌تى خۆى ده‌پارێزێت و ڕه‌خنه‌ له‌ سیاسه‌تى به‌ندكردنیان له‌و دوورگه‌یه‌ ده‌گرێت و ده‌ڵێت ئه‌و سیسته‌مه‌ بۆئه‌وه‌یه‌ كه‌ شوناسى په‌نابه‌ران بسڕێته‌وه‌.


په‌نابه‌رانى دوورگه‌ى مانوسى پاپانیوگینیا و ناورۆ ئه‌و كه‌سانه‌ن كه‌ پێشتر ویستویانه‌ به‌ قاچاخ و به‌ به‌له‌م ڕوو له‌ ئوسترالیا بكه‌ن به‌ڵام ده‌ستگیركراون و ڕه‌وانه‌ى ئه‌و كه‌مپانه‌ كراون و هه‌رگیز له‌ ئوسترالیا نیشته‌جێ ناكرێن.

 

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure