سنور ميديا
92 جار بینراوە 19/8/2018 01:54 PM

وەفدێكی هاوبەشی عێراق دێتە هەرێمی كوردستان



سنور ميديا

وەفدێكی هاوبەشی پێنج كوتلەی سەركەوتووی پەرلەمانی عێراق سەردانی هەرێمی كوردستان دەكەن و لەگەڵ یەكێتی و پارتیدا كۆدەبنەوە بۆ دروستكردنی كوتلەی زۆرینەی پەرلەمانی.

 

محەمەد جەمیل، سەركردەی رەوتی حیكمەی نیشتیمانی كە لەلایەن عەمار حەكیمەوە سەرۆكایەتی دەكرێت بە میدیاكانی عێراقی وتووە، كە نوێنەرانی هەریەك لە سائیرون، حیكمە، وەتەنیە، یەكێتی هێزەكانی عێراق و نەسر، لە رۆژانی داهاتوودا سەردانی هەرێمی كوردستان دەكەن.

 

ئەو سەركردەیەی رەوتی حیكمە باسی لەوەشكردووە، كە پرۆژەی زۆرینەی پەرلەمانی لە كۆتایی نزیكبوەتەوە بۆ دروستكردنی كابینەی نوێی حكومەت.

 

سەبارەت بە مەبەستی سەردانەكەیش وتویەتی، كە لەگەڵ یەكێتی و پارتی و مەسیحی و توركمانەكاندا كۆدەبنەوە، بەبێ‌ ئەوەی ئاماژە بە كۆبونەوە لەگەڵ نوێنەرانی چوار حزبەكەی دیكەی هەرێمدا بكات.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure