سنور ميديا
434 جار بینراوە 15/8/2018 02:38 PM

شداوا له‌ هێڵه‌ ئاسمانییه‌كان ده‌كرێـت به‌شدارى له‌ دیپۆرتكردنه‌وه‌ى په‌نابه‌راندا نه‌كه‌ن



سنور ميديا _ هه‌ژار ته‌ها

ئاژانسى هه‌واڵى ئێس بى ئێس بڵاویكرده‌وه‌ هێڵه‌ ئاسمانییه‌كانى ئوسترالیا له‌ژێر فشاردان بۆئه‌وه‌ى به‌شدارى نه‌كه‌ن له‌ پڕۆسه‌ى دیپۆرتكردنه‌وه‌ى په‌ناخوازاندا.


ئاژانسه‌كه‌ ناوه‌ڕۆكى نامه‌یه‌كى بڵاوكرده‌وه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌و گروپانه‌وه‌ نوسراوه‌ كه‌ داكۆكى له‌ مافى په‌نابه‌ران ده‌كه‌ن له‌ ئوسترالیا و چه‌ندین كه‌سایه‌تى به‌ناوبانگى ئه‌و ووڵاته‌ش پشتگیرى له‌و هه‌وڵه‌ ده‌كه‌ن.


چه‌ند شاره‌زایه‌كى بواره‌كه‌ش هۆشداریده‌ده‌ن به‌و كۆمپانیایانه‌ كه‌ به‌شداریكردنیان له‌ پڕۆسه‌ى دیپۆرتكردنه‌وه‌ى په‌نابه‌راندا جگه‌له‌وه‌ى زیانى ئابوورى ده‌بێت بۆ ئه‌و كۆمپانیایانه‌، ناو و ناوبانگیشیان له‌كه‌دار ده‌كات.


له‌پاڵ هه‌وڵه‌كانى حكومه‌تى ئوسترالیا بۆ دیپۆرتكردنه‌وه‌ى ئه‌و په‌ناخوازانه‌ى كه‌ كه‌یسه‌كانیان ڕه‌تكراوته‌وه‌ ، ئوسترالیا یه‌كێكه‌ له‌و ووڵاتانه‌ى كه‌ سیاسه‌تێكى توند له‌ دژى كۆچبه‌رانى ده‌ریایی قاجا پیاده‌ ده‌كات و هه‌ر كه‌سێك بیه‌وێـت به‌ قاچاخ و به‌ به‌له‌م ڕوو له‌و ووڵاته‌ بكات، ده‌ستگیرده‌كرێت و ڕه‌وانه‌ى ئه‌و ووڵاته‌ ده‌كرێته‌وه‌ كه‌ لێوه‌ى چووه‌.

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure