ترەمپ و ئەردۆگان
1752 جار بینراوە 13/8/2018 12:39 AM

ئەمریکا سێ ڕۆژ مۆڵەت دەداتە تورکیا و هەڕەشەی توند دەکات



سنور میدیا 

سه‌رۆك كۆماری توركی ا ئەمڕۆ ڕایگه‌یاند، ئه‌مریكا سێ ڕۆژ مۆڵه‌تیداوه‌ته‌ توركیا تا قه‌شه‌ ئه‌ندرۆ ئازاد بكات، له‌حاڵه‌تی ئازاد نه‌كردنیشیدا، واشنتۆن سزای زیاتر دەسەپینێت بەسەر تورکیادا.


ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ ڕایگه‌یاند، ئه‌مریكا تا ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ مۆڵه‌تی داوه‌ته‌ توركیا، بۆ ئه‌وه‌ی له‌و ماوه‌یه‌دا قه‌شه‌ ئه‌ندرۆ ئازاد بكات.


ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ئه‌مریكا له‌میانی كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ شاندی توركیا ئه‌و مۆڵه‌ته‌یان به‌توركیا داوه‌، ده‌شڵێت:"ئه‌مریكییه‌كان ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر توركیا قه‌شه‌ ئه‌ندرۆ ئازاد نه‌كات سزای زیاتری به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنین".


ماوه‌ی دووساڵه‌ قه‌شه‌ ئه‌ندرۆ له‌توركیا زیندانه‌، كه‌ ئه‌و وڵاته‌ تۆمه‌تی هاوكاریكردنی بزاوتی خزمه‌تی فه‌تحوڵا گوله‌ن، پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه‌)ی داوه‌ته‌ پاڵ قه‌شه‌ ئه‌مریكییه‌كه‌.


ئەمە لە کاتێکدایە پەیوەندییەکانی ئەمریکا و تورکیا ڕۆژلەدوای ڕۆژ بەرەو خراپبوون دەچێت، لە زۆر دۆسیەی هەرێمیدا ناکۆک بەیەکن، بەتایبەتی لە مامەڵەکردنیان لە سوریادا، یان پەیوەندی گەرمی توکیا لەگەڵ ئیران و ڕوسیا دژ بە ئاراستەی ئەمریکا، هەموو ئەمانە وایکردووە، پەیوەندی ئەم دوو وڵاتە لە هاوپەیمانییەوە بەرەو ڕکابەری بڕوات.

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure