هێزەکانی پێشمەرگە
654 جار بینراوە 10/8/2018 05:37 PM

جموجۆڵەکانی داعش لە دەوروبەری کەرکوک و پرسی گەڕانەوەی پێشمەرگە



راپۆرت - سنور میدیا

بە پێی هەندێک سەرچاوەی ئەمنی، جموجۆڵەکانی داعش لە دەوروبەری کەرکوک لە زیادبووندان، ئەمڕۆ هەینی چەند ئاندامێکی داعش کوژراون، ئەمریکاش گوشاری بۆ عێراق ‌هێناوە، کە دەبێت هێزەکانی پێشمەرگە بگەڕێنەوە سنوری پارێزگای کەرکوک.


سەرچاوە ئەمنیەکانی عێراق ئەمڕۆ ڕۆژی هەینی ڕایانگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی عێراق پێنج ئەندامی داعش و دوو هاوڵاتی مەدەنی کوژراون،  لەو ناوچانەی کە سەر بە پارێزگای کەرکوکن.


ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە، کە هیزەکانی پۆلیسی فیدڕالی و حەشدی عەشایەری، سێ ئەندامی تری داعشیان لە گوندی (خربە عزیز)، کە سەر بە ناحیەی ریازە کوشتووە.


ئەمەش ئاماژەیەکی ڕوونە بۆ ئەوەی جموجؤلە سەربازییەکانی داعش لەو ناوچەیەدا هەستی پێدەکرێت و ئەگەر بە تەواوی بەریان پێنەگیردرێت دورنیە مەودای چالاکییەکانیان فراوانتر بکەن.


لە لایەکی دیکەوە، ئەندامەکانی داعش لەم ماوەیەدا شوانێکی مەڕیان، لە نزیک ماڵەکەی لە ناوچەی وادی ئزیغیتون کوشتووە، هەروەها چەند چەکدارێکی نەناسراو لە گوندی عەبدولا، بە ئاراستەی دانیشتوانی گوندەکە تەقەیان کردوە و چەند کەسێک کوژراون.


لە کاتێکدا سەرۆک وەزیرانی عێراق، حەیدەر عەبادیش، ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، کە چالاکیەکانی داعش لە کەرکوک هەر بەردەوامیان هەیە و بە تەواوی بنەىڕنەکراون و ئەگەری سەرهەڵدانەوەیان هەیە.


بۆ ئەم دۆخەش ئەمریکا، گوشاری لە حکومەتی عێراق کردووە کە هێزەکانی پێشمەرگە دەبێت بگەڕێنەوە بۆ سنوری پارێزگای کەرکوک، بەڵام ئەم پرسە لای بریاربەدەستانی کوردستان جێگەی مشتومرە.


لەمبارەیەوە نوری حەمە عەلی، ئەندامی سەرکردایەتی پارتی و بەرپرسی نوێی میحوەری کەرکوکی پێشمەرگە بە میدیاکانی ڕاگەیاند، کۆبونەوەکان دەربارەی گەڕانەوەی پێشمەرگە لەگەڵ عێراقدا بەردەوامن، بەڵام هەتا ئێستا هیچ وادەیەک بۆ گەڕانەوەی پێشمەرگە دیاری نەکراوە.


بەڵام پرسی گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ پارێزگای کەرکوک، پێوستەی بە ڕێکەوتنی ناوخۆیی هەیە، لەلایەکی دیکەشەوە پێویستە عێراق بەم گەرانەوەیە ڕازیبێت و لە چوارچێوەی ڕێکەوتنێکی دوانەیی دابێت، تێشیدا پرسی ئاوارە و پۆستی پارێزگار و دۆسەیەی ئەمنی و کاریگێڕێ شارەکە یەکلا بێتەوە.


پێش ڕووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر، ٣٠ لیوای پێشمەرگە لە کەرکوک و دەورووبەری هەبوون، بەڵام لەم وادە بەدواوە، پێشمەرگە پشەکشەی کرد و پۆلیسی فیدڕالی و حەشدی شەعبی مەلەفی ئەمنی شارەکەی گرتە دەست، بێجگە لەوەی بە وەکالەت پۆستی پارێزگاریشی کۆنتڕۆڵ کردوە.

ه. ڕ

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure