سنور ميديا
85 جار بینراوە 9/8/2018 06:52 PM

هاوسەرۆكی كۆدار: پێویستە هێزە رۆژهەڵاتییەكان یەكبگرن



سنور ميديا 

هاوسەرۆكی كۆدار رایگەیاند "پێویستە هەموو هێزە كوردییەكانی رۆژهەڵات لە پلاتفۆرمێكدا و لە بازنەی بەرژەوەندیی نیشتمانیدا لە دەوری یەك كۆببنەوە".

 

فوئاد بێریتان هاوسەرۆكی كۆمەڵگەی دیموكراتیك و ئازادی رۆژهەڵاتی كوردستان (كۆدار) بۆ ئاژانسی فورات نیوز رایگەیاند "پێویستە بۆ تێپەڕاندنی قەیرانە سیاسی و كۆمەڵایەتییەكان لە ئێران، عەقڵییەتی پێشوو بەجێبهێڵرێت و ئەو عەقڵییەتە تێپەڕێنرێت. ئەگەر كۆماری ئیسلامی لەسەر هەمان عەقڵییەتی خۆی بێت، ئەوا كۆدار هەرگیز نابێتە بەشێك لە پرۆژەیەكی نادیموكراتیك".

 

فوئاد بێریتان دەشڵێت "لایەنگری لە دیموكراسیی رادیكاڵ دەكەن و كۆدار لەگەڵ هەموو هێزە دیموكراسیخوازەكان و بە ستراتیژیاییەك كە كۆمەڵگە دەكاتە بنەمای خۆی، بۆ گەشەدان و برەودان بە مۆدێلی دیموكراتیك تێدەكۆشێت".

 

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure