گەرووی هورمز
661 جار بینراوە 9/8/2018 04:05 PM

تەگژەی گەرووی هورمز لە نێوان ئەمریکا و ئێراندا



ڕاپۆرت - سنور میدیا

جەنەڕاڵێکی گەورەی ئەمریکی، ڕۆژیک لەمەوبەر، بە توندی جەختیکردەوە، کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، دەیەوێت دڵنایی ڕێڕەوی گەرووی هورمز دابین بکات، چونکە ئەمریکا مانۆڕە دەریاییەکانی ئێران لەم ناوچەیە وەک هەڕەشە دەبینێت.


جەنەڕال جۆزێف فوتیل، سەرۆکی هێزەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بە ڕۆژنامەی فرانس پرێسی ڕاگەیاند" ئیران زۆر بە ڕوونی هەوڵیداوە، لە ڕێگەی مانۆۆڕە سەربازییەکانیەوە، پەیامێک بە ئیمە بگەیەنێت.


ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە، کە سیستەمی ئێرانی ویستوویەتی ئەوە بسەلمێنێت کە توانای سەربازی لە گەرووی هورمزدا هەیە و خۆیی دەتوانێت تەحەکومی پێوە بکات.


ئەمە لە کاتێکدایە کە لە سەرەتای مانگی ئابدا، ئێران ئۆپەراسیۆنی دەریایی لە کەنداو و گەرووی هورمز و کەنداوی عماندا، ئەنجامداوە.


ئەمەش هۆکارێک بوو بۆ ئەوەی تەنگژەی نیوان ئێران و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ ئاستێکی بڵندتر بەرزبێتەوە، لە کاتیکدا ئەمریکا پێشتر بە فەرمی پاشەکشەی لە ڕێکەوتنامەی ئەتۆمی لەگەڵ ئیران ڕاگەیاندنبوو، ئەمەش وایکرد گەمارۆی زیاتر بەسەر ئێراندا بەسەپێنێت.


فوتیل ئەوەشی ڕوونکردەوە، کە ئێران لەو ناوچەیەدا خاوەنی چەک و تەقەمەنی و بەلەمی ئامادەکراو بۆ تەقینەوە، وساروخی جێگرە لە کەناراوەکان ئەمە بێجگە لە ڕادارەکانی، لەبەرئەوە پێوست ئیمە بە وردی چاودیری هەرگۆڕانکارییەک بین لەو ناوچەیە و ڕێگە نەدەین ئیران زیاتر هەژموونی خۆیی زاڵ بکات".


ئەمە لە کاتیکدایە، بەرپرسە ئێرانیەکان گەرووی هورمز وەک کارتێکی هەڕەشە بەکاردەهێنن، لە دژی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، زیاتر لە جارێکیش ئەوەیان ڕاگەیاندووە، کە توانای داخستنی گەرووی هوومزیان هەیە و لە ئەگەری گەمارۆی زیاتری ئەمریکادا دایدەخەن.


بەڵام ئەمریکا ئەم ناوچەیە وەک ڕێڕەوێکی جیهانی و شادەماری گواستنەوەی نەوتی جیهان دەبینێت، بە ئاسانی ڕێگە بە ئێران نادات دەستی بەسەردا بگرێت.


شارەزایانی کاروباری ئێران و چاودێرانی سیاسی لەوباوەڕەدان کە ئێران هەرگیز ناتوانێت ئەم گەرووە دابخات، چونکە پێش هەر دەوڵەتێک خۆیی زەرەدمەندی سەرەکی دەبێت.


بێجگە لەوە ئەگەر بێت پەڕەکانی مێژووی سیاسەتی ئێران لە کەنداو هەڵبدەینەوە، ڕووداێک اودۆزینەوە کە ئێران تەنیا بۆیەک جاریش ئەم گەرووەی داخستبێت، تەنیا تەقینەوە یان بەربەستێکی سنورداری ئەنجامداوە.


ه. ڕ

 

چەند وێنەیەک دەربارەی گەرووی هورمز

9313982018_ec_98_1.jpg

16313982018_20120108_4708862293211.jpg

28413982018_Hormuz_map.png

 

37413982018_خريطة-جزيرة-كيش-1024x607.jpg

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure