عه‌بادى
223 جار بینراوە 9/8/2018 01:37 PM

عه‌بادی‌ زیاتر له‌ هه‌زار به‌رپرسی‌ راپێچی‌ دادگا كرد



سنور ميديا 

حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ حكومه‌تی‌ سه‌رۆك وه‌زیران، بڕیاریدا، هه‌زار و 76 گه‌وره‌ به‌رپرسی‌ بواره‌ جیاجیاكانی‌ عیراق راپێچی‌ دادگا بكات.

 

سه‌عد حه‌دیسی‌، وته‌بێژی‌ نووسینگه‌ی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عیراق، رایگه‌یاند، تا ئێستا حكومه‌ت پێنج هه‌زار و 283 به‌رپرسی‌ عیراقی‌ راپێچی‌ ده‌سته‌ی‌ ده‌ستپاكی‌ كردووه‌.

 

روونیشیكرده‌وه‌، ئه‌و كه‌سانه‌ له‌ پله‌ی‌ وه‌زیری‌ و بریكاری‌ وه‌زاره‌ت و راوێژكاره‌كانه‌وه‌ بگره‌ تا ده‌گاته‌ پارێزگار و سه‌رۆك شاره‌وانی‌ و به‌ڕێوه‌به‌ره‌ گشتییه‌كانیان تیادایه‌.

 

سه‌عد حه‌دیسی‌ داواشی‌ له‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان كرد، پشتیوانی‌ ئه‌و بڕیارانه‌ی‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ بكه‌ن بۆ رێگرتن له‌ گه‌نده‌ڵی‌ و به‌هه‌ده‌ر دانی‌ سامانی‌ گشتی وڵات.

 

هه‌روه‌ها وتی‌: "حكومه‌ت له‌ 2014ه‌وه‌ به‌رنامه‌یه‌كی‌ تۆكمه‌ی‌ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی‌ گه‌نده‌ڵی‌ داڕشتووه‌ و سه‌ره‌ڕای‌ سووربوونی‌ له‌سه‌ر شه‌ڕی‌ تیرۆر توانیویه‌تی‌ درێژه‌ به‌ هه‌وڵه‌كانی‌ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی‌ گه‌نده‌ڵی‌ بدات".

 

ئاماژه‌شی‌ بۆ ئه‌وه‌ كرد، تا ئێستا فه‌رمانی‌ ده‌ستگیركردن بۆ 800 گه‌وره‌ به‌رپرسی‌ عیراقی‌ ده‌رچووه‌ و دۆسیه‌ی‌ 1076 به‌رپرسیش ره‌وانه‌ی‌ دادگا كراوه‌ و 316 كه‌سیش له‌ به‌رپرسان سزای‌ یاساییان له‌ لایه‌ن دادگاوه‌ به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه‌.

 

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure