سنور ميديا
501 جار بینراوە 7/8/2018 01:56 AM

ھاوپەیمانی نەسر؛ کاندیدى بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی داھاتووی عێراق ڕاگه‌ياند



سنور ميديا 

ھاوپەیمانی نەسر ئەمرۆ له‌به‌يانێكدا جەختیکردەوە کاندیدیان بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی داھاتووی عێراق حەیدەر عەبادی-یە.

 

ھاوپەیمانی نەسر لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە بەوەی ئەمڕۆ کۆبونەوەی خۆی بەسەرپەرشتی عەبادی، سەرۆکی ھاوپەیمانێتییەکە و سەرۆک وەزیرانی عێراق، ئەنجامداوە و تیایدا تاوتوێی بەرێوەچوونی گفتوگۆکانی کوتلە سیاسییەکان و گۆڕانکارییەکان کراوە.

 

لەبەشێکی بەیاننامەکەدا ھاتووە " ئەندامانی ھاوپەیمانێتییەکە بە کۆی دەنگ جەختیانکردەوە بە ھاوپەیمانی نەسر و پرۆژە نیشتیمانییەکەی بۆ بەرەوپێشبردنی وڵات بەرەو ڕێگای راست لە پرۆژەی چاکسازی بۆ تەواوکردنی ئەو دەستکەوتانەی بەدیھێنراون، ھەورەھا پەلەکردن لە پێکھێنانی حکومەت و جێبەجێکردنی بەرژەوەندییەکانی ھاوڵاتیان و دژایەتیکردنی گەندەڵی بە ھەموو شێوەکانییەوە" .

 

ھەروەھا ئاماژەیکردووە بەوەی لەکۆبونەوەکەدا پرۆژەی سیاسی ھاوپەیمانی نەسر و ڕەوشی گشتی وڵات و داوکاریی ھاوڵاتیان و وەڵامدانەوەی حکومەت تاوتوێ کراوە.

 

جەختیش کراوەتەوە ھاوپەیمانێتی ئەوان تایەفەگەری تێدەپەڕێنێت و لە گفتوگۆکانیدا "بەرژەوەندی عێراقی بە ھەموو پێکھاتەکانییەوە" دەوێت، و تەئکیدی کردووەتەوە کە کاندیدی ئەوان بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی داھاتووی عێراق ھەر حەیدەر عەبادییە

 

زۆرترین خوێندراوە

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure