سنور ميديا
221 جار بینراوە 3/8/2018 12:06 AM

نەتەوەیەکگرتووەکان لەسەر خراپى دۆخى ژنانى پەنابەر ڕاپۆرتێک بڵاو دەکاتەوە



سنور ميديا 


کۆمیتەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ نەهێشتنى جیاکارى دژى ژنان ڕاپۆرتێک لەبارەى خراپى ڕەوشى ژنانى پەنابەر لە کەمپەکانى ئوسترالیادا بڵاوکردەوە.


بەگوێرەى ڕاپۆرتەکە، سەربارى ئەوەى ژنان لە کەمپەکانى پەنابەران لە دوورگەى ناورۆ دووچارى خراپ مامەڵەکردنى جەستەیى و سێکسى بوونەتەوە بەڵام ئەو قوربانیانە نەیاتوانیەوە بگەن بە مافە یاسایی و دادگەرییەکانى خۆیان.


پەنابەرانى دوورگەى ناورۆ و پاپانیوگینیا ئەو کەسانەن کە پێشتر ویستویانە بە قاچاخ و بەبەلەم ڕوو لە ئوسترالیا بکەن بەڵام دەستگیرکراون ڕەوانەى ئەو کەمپانە کراون و ئوسترالیا ئامادە نییە مافى پەنابەرێتیان پێببەخشێت چونکە ڕێگاى دەریایى قاچاخیان بەکارهێناوە بۆ گەیشتن بەو ووڵاتە.


ڕاپۆرتەکە دەڵێت هەرچەندە ئەو پەنابەرانە لە دەرەوەى خاکى ئوسترالیان بەڵام پێویستە ئوسترالیا پابەند بێت بە جێبەجێکردن و ڕێزگرتن لە ڕێکەوتنامەى نەتەوە یەکگرتووەکانى تایبەت بە نەهێشتنى جیاکارى دژى ژنان و دەبێت ژنانى پەنابەر لەو کەمپانە لە توندوتیژى بپارێزێت.


سەرچاوە : ئاژانسى هەواڵى ئێس بى ئێس

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure