سنور ميديا
784 جار بینراوە 30/7/2018 01:43 PM

ئەژماركردنی دەستی دەنگەكان "یاریكردن"ی بەئەنجامی هەڵبژاردن ئاشكرایكردووە



سنور ميديا

رۆژنامەی "العربی الجدید" بڵاویكردەوە، لەئەنجامی ئەژماركردنەوەی دەستی دەنگەكان، "یاریكردن" بەئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ئاشكرابووە.

 

رۆژنامەكە ئەمڕۆ دوو شەممە بڵاویشیكردەوە، كە "یاریكردنەكە بەئەنجامی هەڵبژاردن بەشێوەیەك بووە، كە ساختەكاری لەبەرژەوەندی چەند لایەنێك‌و دژی چەند لایەنێكی تر ئەنجامدراوە".

 

ئەمە لەكاتێكدایە لە 12ی ئایاری رابردوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ئەنجامدراو ئەنجامی هەڵبژاردنەكە لەهەمان رۆژ بەئەلیكترۆنی ئەژماكرا، بەڵام بەهۆی گومانی ساختەكاری لەئەنجامەكان، دەنگەكان بەدەست ئەژماركرانەوە.

 

رۆژنامەكە باسی لەوەش كردووە، لەداهاتوو، كۆمسیۆن ئەنجامی هەڵبژاردنەكان بڵاودەكاتەوەو لەو بارەشەوە روونكردنەوە دەدات بەسەرۆك وەزیران، بۆ سزادانی لایەنی كەمتەرخەم.

 

زۆرترین خوێندراوە

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure