سنور ميديا
4370 جار بینراوە 28/7/2018 03:48 PM

یەكەم كاندید بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری داهاتووی عێراق



سنور ميديا

پرۆفسۆر كەمال عەزیز محەمەد قەیتولی رایگەیاند، خۆی بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری داهاتووی عێراق كاندید دەكات.

 

پرۆفسۆر كەمال عەزیز محەمەد قەیتولی لەمیانی لێدوانێكی بۆ شەفەق نیوز راشیگەیاند، وەك كاندیدی سەرجەم لیستەكانی پەرلەمانی عێراق خۆی بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار كاندید دەكات، ئەوەش بۆ تێپەڕاندنی قۆناغی تائیفی لەعێراق.

 

ئەو پرۆفیسۆرە، كە كەسایەتییەكی دیاری ناوەندی سیاسی عێراقیشە، لەبارەی ئامانجی خۆكاندیدكردنەكەی ئاشكرایكردووە، دەیەوێت گەشە بەبواری كۆمەڵایەتی‌و ئابووری‌و زانستی‌و بزیشكی‌و سیاسی لەعێراق بدات.

 

هەروەها رایگەیاندووە، دەیەوێت عێراق بگەیەنێتەوە ئاستی پێشكەوتووی جارانی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی‌و جەختیشیكردووەتەوە، كار بۆ هەمواركردنەوەی دەستووری عێراقیش دەكات.

 

قەیتوولی لەدایكبووی شاری عێراقەو دایك‌و باوكی عێراقییەو خوێندنی سەرەتایی لە قوتابخانەی "الجعفریە" لەبەغدا خوێندەو بەكالۆرسی لە زانكۆی ناوەندی بەغدا 1972 بەدەستهێناوەو بڕوانامەی ماجستێر لەزانستی پراكتیكی لە 1978 بەدەستهێناوەو دكتۆراشی لەكیمیا لەزانكۆی كلاسكۆ سكۆتلندا لەساڵی 1982 بەدەستهێناوە.

 

 

sharpress.net

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure