سنور ميديا
1023 جار بینراوە 27/7/2018 03:48 PM

کەشناسی لەسەر مانگ گیرانەکەی ئەمرۆ زانیاری ورد دەخاتەڕوو



سنور ميديا

بەڕێوبەری بەشی راگەیاندنی کەشناسی هەرێم و سەرۆکی رێکخراوی فەلەکناسی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ درێژترین مانگ گیران لە ماوەی ئەم سەدەیەدا روودەدات و لە هەرێمی کوردستانیش لەدوای کاتژمێر ٩:٢٤ خولەکەوە دەستپێدەکات و زیاتر لە پێنج کاتژمێر بەردەوام دەبێت.

 

ئەژی چەتۆ، راگەیاند، کاتژمێر ٨:١٤ خولەک مانگیرانەکە دەستپێدەکات، بەڵام تا کاتژمێر ٩:٢٤ خولەک شەو بە تەواوی لە کوردستاندا هەستی پێناکرێت بەوەی کە لەو کاتەدا مانگ دەچێتە ناوچەیەکی تاریک و وردە وردە لە بەشی چەپی مانگەوە مانگ گیران دەستپێدەکات.

 

وتیشی، کاتژمێر ١٠:٣٠ خولەکی تەواو مانگیرانەکە تەواو هەستی پێدەکرێت و لەوکاتەدا خەپلەی مانگ دەچێتە ناو سێبەری تەواوی زەوی و رەنگێکی سووری دەبیت و کاتژمێر ١١:٢١ خولەک مانگ گیرانی تەواوەتی دەبێت و ئەو کات رەنگی مانگ سوورێکی تۆخە و دیمەنەکە زۆر ناوازەو دەگمەنە، تا کاتژمێر ١٢:١٣ خولەک ئەو قۆناغە بەردەوام دەبێت.

 

دەشڵێت، دوای ئەوەش مانگ گیرانی تەواو وردە وردە کۆتایی پێدێت، لە کاتژمێر ١:١٩ خولەکی بەیانی نیمچە مانگ گیران تەواو دەبێت و مانگ بەتەواوی لە سێبەری زەوی دەردەچێت و بەڵام تا کاتژمێر ٢:٢٨ خولەکی بەیانی بەتەواوی دیاردەکە کۆتاییپێدێت.

 

سەبارەت بە زیانەکانی مانگ گیرانیش ئه‌ژى چه‌تۆ بۆ خه‌نان وتوشێتی، هیچ زیانێکی نییە، هیچ گۆڕانکارییەک بەسەر کەشوهەوادا نایەت مانگ هیچ پەیوەندی بە بەرزە هەوای زەوییەوە نییە، مانگ هیچ پەیوەندی بە جووڵەی زەوی و کیشوەرەکانەوە نییە و بۆیە لەوکاتەدا بوومەلەرزە روونادات بەهۆی مانگ گیرانەوە، بەڵام ئەوە دەبێت لەبەرچاو بگرین بومەلەرزە کاتی روودانی دیار نییە، تەنها رووداوێکی سروشتییە هەرکات رووبدات روودەدات.

 

ئەژی چەتۆ داوا لە هاوڵاتیانیش دەکات، دووربینی دووچاو بەکاربهێنن زۆر باشە بۆ سەیرکردنی مانگ و زۆر گەورەی دەکات، هاوڵاتیان بەهۆیەوە دیمەنێکی جوان دەبینن، نەک تەلیسکۆب، چونکە زۆر گەورەی دەکات،

 

ئاماژەی بەوەشدا، مانگ گیرانەکە لە هەریەک لە وڵاتانی ئەمەریکای باکوور و کەنەدا و بەشێک لە رۆژئاوای ئەمەریکای باشوور رۆژهەڵاتی ئاسیا نابینرێت، بەهۆی ئەوەی لەو وڵاتانەدا رۆژە و مانگیرانیش لە شەودا روودەدات.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure