قاسم سڵێمانی
1009 جار بینراوە 27/7/2018 03:41 PM

قاسم سلێمانی، هەڕەشەیەكی سەیر لە سەرۆكی ئەمریكا دەكات



سنور ميديا

قاسم سلێمانی، هەڕەشەیەكی سەیر لە سەرۆكی ئەمریكا دەكات و دەڵێت من بەس خۆم و سوپای قودس رووبەروی ئەمریكا دەبینەوە.

 

قاسم سڵێمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران، دوێنێ پێنجشەممە 26-7-2018 لە وتارێكدا لە شاری هەمەدانی ئێران، وەڵامی قسەكەی دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ویلایەتەیەكگرتوووەكانی ئەمریكای دایەوە و ڕایگەیاند "لە ئاستی سەرۆك كۆماری ئێراندا نییە وەڵامی قسەكانی تۆ بداتەوە، بۆیە من وەك سەربازێك وەڵامت دەدەمەوە".

 

ناوبراو وتیشی: ئێمە ئامادەین ئەمریكا شەڕ دەستپێدەكات، بەڵام ئێران كۆتایی پێدەهێنێت، ئەو سەرۆكی ئەمریكاشی بە قومارچۆ وەسف كرد وتیشی "كاتێك قسە لەگەڵ چین، ڕووسیا و كۆریا دەكات، شێوازی قسەكردنی لە كەسێكی قومارچی دەچێت نەك سەرۆكی وڵاتێك".

 

ئەو بۆ پشتیوانی قسەكانی نمونەی بە دانوستان لەگەڵ تاڵیبان هێنایەوە و پێیوایە دوای 17 ساڵ و بە 110 هەزار سەربازوە لە ئەفغانستان لە ڕێكخراوی تاڵیبان دەپاڕێتەوە دانوستاندنی لەگەڵدا بكات، بەڵام هەڕەشە لە ئێران دەكات، پێشیوایە ئەمریكا لە شەڕەكانی لە وڵاتانی عێراق و ئەفغانسان ویەمەن و غەززە شكستیهێناوە.

 

هۆشداریش دەداتە سەرۆكی ئەمریكا كە هەڕەشە لە وڵاتەكەی نەكات و دەڵێت: من پێت دەڵێم ئێمە نزیكترین لەو شوێنەی، كە تۆ بیرت بۆی ناچێت، هەڕەشەی كوشتنمان لێ مەكە، ئێمەی تینووی شەهیدبوون و لەنێوبردنی خۆبەزل زانینتانین.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure