سنور ميديا
484 جار بینراوە 23/7/2018 10:50 AM

دادگاى فيدراڵى كاركردنى به‌ چه‌ند ماده‌يه‌كى ياساى ئيميتيازاتى په‌رله‌مانتاران راگرت



سنور ميديا

دادگاى باڵاى فيدراڵى له‌ دانيشتنى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌دا بڕياريدا، كاركردن به‌ ياساى په‌رله‌مان و پێكهاته‌كانى كه‌ به‌ياساى ئيمتيازاتى په‌رله‌مانتاران ناسراوه‌ راگرت، ئه‌و بڕياره‌ى دادگا دواى تانه‌يه‌كى حه‌يده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زيران دێت كه‌ دوێنێ يه‌كشه‌ممه‌ له‌و ياسايه‌ى دا.

 

ئياس ساموك، وته‌بێژى رەسمى دادگاى باڵاى فيدراڵى له‌ به‌ياننامه‌يه‌كدا رايگه‌ياند، دادگاى فيدراڵى له‌ دانيشتنى ئه‌مڕۆ دووشه‌مه‌دا (23/7/2018) دادبينى بۆ ئه‌و سكاڵايه‌كرد كه‌ له‌لايه‌ن سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زيران، سه‌ره‌ڕاى كاره‌كه‌ى تۆماركراوه‌ له‌سه‌ر، سه‌رۆكى په‌رله‌مان، سه‌ره‌ڕاى كاره‌كه‌ى، بۆ تانه‌دان له‌ مادده‌كانى ياساى په‌رله‌مان و پێكهاته‌كانى ژماره‌ (13)ى 2018 كه‌ داوا ده‌كات كاركردن به‌ ئه‌حكامه‌كانى ئه‌و مادانه‌ رابگيرێت، له‌به‌ر نا ده‌ستورى بوونى ئه‌و ياسايه‌ تا ئه‌و كاته‌ى سكاڵاكه‌ يه‌كلاده‌كرێته‌وه‌.

 

وته‌بێژى دادگاى باڵاى فيدراڵى رونيشیده‌كاته‌وه‌، دادگاى باڵاى فيدراڵى پێيوايه‌ داواكارييه‌كه‌ لايه‌ن و شێوازه‌ پێويسته‌ ياساييه‌كانى تيايه‌، پشتى به‌ ئامرازه‌ ياسايیەکان به‌ستووه‌.

 

ده‌شڵێت "دادگاى باڵاى فيدراڵى بڕياريدا ئه‌حكامه‌كانى ئه‌و مادانه‌ى تانه‌يان لێدراوه‌ رابگرێت، به‌ ناده‌ستورى بوونى له‌ ياساى په‌رله‌مان و پێكهاته‌كانى، تا ئه‌و كاته‌ى سكاڵاى بابه‌ته‌ تانه‌ لێدراوه‌كه‌ به‌ ناده‌ستورى بوونى يه‌كلاده‌كرێتەوە، به‌پێى ئه‌حكامه‌كانى ده‌ستور".

 

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure