سنور ميديا
346 جار بینراوە 22/7/2018 12:52 PM

سه‌رۆك وه‌زيران دژی یاسای خانەنشینی پەرلەمانتاران سكاڵای تۆماركرد



سنور ميديا 

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق بڵاویكردەوە حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی عێراق دژی یاسای خانەنشینی پەرلەمانتاران لە دادگای فیدراڵی سكاڵای تۆماركرد.

 

به‌پێى ڕاگه‌يه‌نراوى نووسينگه‌ى عه‌بادى ، حەیدەر عەبادی لە دادگای فیدڕاڵی سكاڵای تۆماركردووەو داوای كردووە كاركردن بە یاسای خانەنشینی پەرلەمانتاران رابگرێت.

 

دوێنێ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق روونكردنەوەیەكی لەبارەی یاسای ئیمتیازاتی پەرلەمانتاران بڵاوكردەوە و رایگەیاند، یاساكە بە نھێنی تێنەپەڕێندراوەو هاوشێوەی یاساكانی دیكە خوێندنەوەی بۆكراوە.

 

سەبارەت بە قۆناغەكانی پەسەندكردنی یاساكەش، ڕایگەیاندووە یاساكە بەپێی ڕێوشوێنی یاسایی خۆی ڕۆیشتووە وەك هەر یاسایەكی دیكە و لە 20ی تشرینی دووەمی ساڵی 2017 دا خوێندنەوەی یەكەمی بۆ كراوە، و لە 7ی كانوونی دووەمی 2018 دا خوێندنەوەی دووەمی بۆ كراوە، لە 5ی ئازاری ئەمساڵیشدا دەنگی لەسەردراوە.

 

تاریق حەرب، پسپۆڕی یاسایی عێراقی، 19ی ئەم مانگە، لە ئەکاونتی خۆی لە فەیسبووک نوسینێکی بڵاوکردەوەو ئاماژەی بەوەکردبوو، پەرلەمانی عێراق بە نھێنی یاسایەکی دەرکردووە، ئیمتیازاتی زۆر دراوە بە پەرلەمانتاران ماوەی خزمەتی ئەرلەمانتارانی بە 15 ساڵ ئەژمارکردووە، ئەوەش پێچەوانەی یاسای خانەنشینییە کە مەرجی ١٥ساڵ خزمەتی کرداریی داناوە بۆ وەرگرتنی مووچەی خانەنشینی.

 

رۆژێک دواتر سەرۆکایەتی کۆماری عێراق، لە راگەیەندراوێکدا دەرچواندنی یاساکەی بۆ خانەنشینکردنی تەواوی ئەندامانی پەرلەمان پشتراستکردەوەو ئاماژەی بەوەکردووە، فواد مەعسوم یاساکەی واژۆ نەکردووە، بەڵام خراوەتە بواری جێبەجێکردنەوە.

 

رۆژی 5-3-2018 خولی سێیەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگیدا بۆ پرۆژەی یاسای ئەنجومەنی نوێنەران و پێکھاتەکانی کە کاری ئەندامانی ئەنجومەن رێکدەخات، دواتر یاساکە رەوانەی سەرۆکایەتی کۆمار کراوە

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure