هه‌ڵبژاردن
531 جار بینراوە 21/7/2018 04:38 PM

كۆمسیۆن له‌سه‌ر ئه‌نجامی‌ ده‌ستی‌ ده‌نگه‌كانی‌ هه‌ڵبژاردن روونكردنه‌وه‌ ده‌دات



سنور ميديا

كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق ڕایگه‌یاند تائێستا ئه‌نجامی ژماردنه‌وه‌ی ده‌ستی ده‌نگه‌كانیان له‌ هیچ پارێزگایه‌ك بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه‌ و دوای كۆتاییهاتنی ته‌واوی پرۆسه‌كه‌، ئه‌نجامه‌كان به‌ فه‌رمی راده‌گه‌یه‌نن.

 

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ دادوه‌ر له‌یس جه‌بر وته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی‌: "كۆمسیۆن هیچ ئه‌نجامێكی‌ ژماردنه‌وه‌ی‌ ده‌ستی‌ ده‌نگه‌كانی‌ پارێزگاكانی‌ بڵانه‌كردووه‌ته‌وه‌".

 

ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌دا كه‌ پڕۆسه‌ی‌ ژماردنه‌وه‌ی‌ ده‌ستی‌ ده‌نگه‌كان بۆ پارێزگاكانی‌ كه‌ركوك، سلێمانی‌، هه‌ولێر، دهۆك، نه‌ینه‌وا، سه‌ڵاحه‌دین، ئه‌نبار، واست، دیوانیه‌، موسه‌نا زیقار به‌سره‌ ئه‌نجام ته‌واو بووه‌.

 

وته‌بێژی كۆمسیۆن ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو كه‌ "دوای ته‌واوبوونی هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌ستی بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و سندوقانه‌ی كه‌ سكاڵایان له‌سه‌ره‌، ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران به‌ فه‌رمی ئه‌نجامی كۆتایی سه‌رجه‌م پارێزگاكان بڵاوده‌كاته‌وه‌".

 

راشیگه‌یاند كه‌ تائێستا پرۆسه‌ی هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌ستی ده‌نگه‌كان به‌رده‌وامه‌، داواشی‌ له‌ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن كرد له‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كاندا وردبن و پشت به‌ سه‌رچاوه‌ی فه‌رمی ببه‌ستن.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure