موقته‌دا سه‌در |
441 جار بینراوە |
20/7/2018 08:32 AM |
|
په‌يامى سه‌در له‌سه‌ر خۆپيشاندانه‌كان و پێكهێنانى هاوپه‌يمانێتى
سنور ميديا
موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در، پستیوانیی خۆی بۆ داواكاریی خۆپیشانده‌ران دووپاتكرده‌وه‌و رایگه‌یاند: ده‌بێت سه‌رجه‌م دانوستانه‌كان بۆ پێكهێنانی هاوپه‌یمانی هه‌ڵپه‌سێردرێت.
موقته‌دا سه‌در به بڵاوكردنه‌وه‌ی تویتێك جارێكی تر پشتیوانیی خۆی بۆ داواكاریی خۆپیشانده‌ران دووپاتكردووه‌ته‌وه، له تویته‌كه‌ی سه‌دردا هاتووه: پێویسته له‌سه‌ر سه‌رجه‌م لایه‌نه براوه‌كانی هه‌ڵبژاردن، دانوستان و كۆبوونه‌وه‌كان به ئامانجی پێكهێنانی هاوپه‌یمانێتی هه‌ڵپه‌سێرن هه‌تا وه‌ڵامی داواكاریی ره‌وای خۆپیشانده‌ران ده‌درێته‌وه.
راشیگه‌یاندوه: پێویسته لیژنه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ حكومه‌تدا به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌راندا پێكبهێنرێت.
موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكی لیستی هاوپه‌یمانیی سائیرونه بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، هاوپه‌یمانێتییه‌كه توانی زۆرترین كورسی په‌رله‌مان به‌ده‌ستبهێنیت كه 54 كورسییه.