مەعن سەعدی
946 جار بینراوە 20/7/2018 01:21 AM

دژە تیرۆری عێراق: ئەوانەی هێرشەکانی کەرکوكيان ئەنجامداوە بەرەو هه‌رێم هەڵهاتون‌



سنور ميديا 

به‌وته‌ی‌ فەرماندەی هێزی دژە تیرۆرو لێپرسراوی سەپاندنی یاسا لەپارێزگای کەرکوك، ئەوانەی هێرشەکانی شەوی رابردویان ئەنجامداوە بەرەو شارەکانی باکور -هه‌رێمی‌ كوردستان- هەڵهاتون‌و کاریان لەسەر دەکەن‌و دەستگیریان دەکەن.

 

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه‌، مەعن سەعدی فەرماندەی هێزی دژە تیرۆرو لێپرسراوی سەپاندنی یاسا لەپارێزگای کەرکوك، لەسەر بارودۆخی پارێزگاکە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسی ئەنجامدا.

 

مەعن سەعدی وتی‌، ١٣ کەسی "تیرۆرستیان" لەکەرکوك دەستگیرکردووە کە لەماوەکانی رابردودا دزەیان کردبووە کەرکوکەوە، ئەمەش دوای ڕوداوەکانی دوێنێ شەوی شارەکە هاتووە کە ١٠ تەقینەوە لەشارەکە ئەنجامدران‌و ١١ کەس برینداربون.

 

وتیشی، "ئێمە وێنەی یەکێك لەهێرشبەرەکانی شەوی ڕابردومان لایەو دەستگیری دەکەین، ئەو ١٣ کەسەشی دەستگیرکراون هەمویان بەپەڕاوی یاسای‌و واژۆی دادوەربووەو پێشتر چاودێریی کراون".

 

فەرماندەی هێزی دژە تیرۆرو لێپرسراوی سەپاندنی یاسا لەپارێزگای کەرکوك، لەسەر ئەنجامدەرانی کردەوە تیرۆرستییەکانی شەوی ڕابردوی کەرکوک وتی، "ئەوانەی هێرشەکانی دوێنێ شەویان ئەنجامداوە بەرەو شارەکانی باکور هەڵهاتون‌و کاریان لەسەر دەکەن‌و دەستگیریان دەکەن."

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure