سنور ميديا
369 جار بینراوە 17/7/2018 01:12 PM

ئاماری قوربانیانی خۆپیشاندانه‌كانی عیراق ئاشكرا ده‌كرێت



سنور ميديا

وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماری بریندارانی هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی ئاشكرا كرد و ڕایگه‌یاند 274 كه‌س له‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌كان برینداربوون ، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیش كوژران و برینداربوونی 64 كه‌سی ئاشكرا كرد .

 

ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه‌ 17-7-2018 وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق له‌ به‌یاننامه‌یكدا ئاشكرای كرد، به‌هۆی خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌م دوایانه‌ی شاره‌كانی باشووری عیراق 274 كه‌س له‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌كان برینداربوون ، ڕاشیگه‌یاند له‌ ناو برینداران له‌ پله‌ی عه‌مید تا پۆلیس هه‌یه‌.

 

له‌ 8-7-2018ه‌وه‌ شه‌پۆلێكی خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی شاره‌كانی باشووری عێراقی گرتۆته‌وه‌، خۆپیشانده‌ران داوای خزمه‌تگوزارییه‌كانی ئاو و كاره‌باو دامه‌زراندن ده‌كه‌ن، ئه‌م خۆپیشاندانانه‌ توندوتیژی لێكه‌وته‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ چه‌ندین خۆپیشانده‌ر بوونه‌ قوربانی.

 

له‌ باره‌ی دواین قوربانیانی مه‌ده‌نی، سیف ئه‌لبه‌در وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق دواین ژماره‌ی كوژراو بریندارانی ئاشكرا كرد و ڕایگه‌یاند : له‌ سه‌ره‌تای خۆپیشاندانه‌كانه‌وه‌ تاكو ئێستا 8 كه‌س كوژراون، به‌شێوه‌یه‌ك 2 كه‌س له‌ به‌سره‌، 2 له‌ نه‌جه‌ف،3 له‌ پارێزگای موسنا و یه‌كێكیش له‌ كه‌ربه‌لا.

 

وته‌بیژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه‌ 56 كه‌سی تر بریندار بوون كه‌ نیوه‌یان له‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure