لەمیانەی بەڕێوەچوونی یاری كۆتایی مۆندیالی 2018ی رووسیا، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەكافێیەك لەشاری هەولێر تەماشای یاری كۆتایی هەڵبژاردەی فەڕەنسا و كرواتیای كرد.
لەوێنەیەكدا ، نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ پارێزگاری هەولێر و سەفین دزەیی و دۆمۆنیك ماس كونسوڵی فەڕەنسا لەهەولێر، تەماشای یارییەكە دەكەن و زۆرینەی دانیشتوانی شوێنەكە درێسی هەڵبژاردەی فەڕەنسایان لەبەردایە وەك پشتیوانیكردنێك لەو هەڵبژاردەیە.