يه‌كگرتوو
318 جار بینراوە 11/7/2018 02:56 PM

یه‌كگرتووی ئیسلامی هه‌ڵوێستى له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم ڕاگه‌ياند



سنور ميديا

فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان داوایكرد ده‌كات دامه‌زراوه‌ و پۆستی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵوه‌شێته‌وه‌.

 

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 11ی ته‌مموزی 2018، فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی لە پەرلەمانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، داوای هەڵوەشاندنەوەی دامەزراوەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانی کرد و رایگەیاند "ئەو دامەزراوەیە پێویست نییە".

 

بەهزاد زێباری، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو لە کۆنگرەکەدا وتی، بابەتی سەرۆکایەتی هەرێم بووەتە سەرچاوەی تەواوی کێشەکان و هەر بەو هۆیەوە پەرلەمان بۆ ماوەی دوو ساڵ پەکخرا.

 

وتیشی، دۆخی هەرێم لە روی ئابوری و سیاسییەوە بەرگەی دواخستنی ئەم بابەتە ناگرێت و پێویستە دامەزراوەی سەرۆکایەتی هەرێم هەڵبوەشێتەوە.

 

بەوتەی سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو ئه‌وان له‌به‌رده‌م دوو حاڵه‌تدا بوون، یان ئەنجامدانی هەڵبژارنی سەرۆکایەتیی هه‌رێمی لە 30 ئەیلولدا، یان هەڵوەشاندەوەی دامەزاروەکە.

 

وتیشی ئەوان وەک یەکگرتووی ئیسلامی داوای هەڵوەشاندنەوەی دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم دەکەن.

 

هه‌رله‌ كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا ئەبوبەکر هەڵەدنی، په‌رله‌مانتاری فراکسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی ئاشكرایكرد دوو ئەندامی یەکگرتوو واژۆیان لەسەر پڕۆژەکە کردووەو خۆشی یەکێکیان بووە، بەڵام تێبینییەکانی لەسەر پڕۆژەکە داوه‌تە لیژنەی دارایی.

 

ئەبوبەکر هەڵەدنی راشیگەیاند، پۆستی سەرۆکی هەرێم زیادەیە و بوه‌ته‌ بارگرانی، رێککەوتنی ستراتیژیی دوو هێزی سایسی بۆ دابەشکردنی پۆست و پارە دروستیکردووە و نەبووەتە ڕەمزی سەروەری.

 

وتیشی: ئه‌مڕۆش له‌ناو هۆڵی په‌رله‌مانی كوردستان قسه‌ی خۆیان ده‌كه‌ن و داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم ده‌كه‌ن و ئه‌گه‌ر پێویستیش بكات، پرۆژه‌ له‌وباره‌یه‌وه‌ پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure