سنور ميديا
304 جار بینراوە 11/7/2018 02:33 PM

كه‌م ئه‌ندامان هه‌ڵوێستێكى گه‌وره‌يان نواند



سنور ميديا 

كەمئەندامان لە شاری سلێمانی ئەمڕۆ گردبوونەوەیەكیان ئەنجامداو تیایدا كورسییەكانیان سووتاند، سكرتێری یەكێتی كەمئەندامانیش رایدەگەیەنێت"ئەگەر حكومەتی هەرێم بەهۆش خۆی نەیەتەوە ئەوا لە ناو دامەزراوەكاندا كورسی دەسەڵات دەسوتێنین".

سامان حسێن، سكرتێری یەكێتی كەمئەندامانی كوردستان لقی سلێمانی راگەیاند، "كورسی دەسەڵات بووەتە مایەی برسیكردنی تەواوی هاوڵاتیانی ئەم هەرێمە، ئێمەش ئەمڕۆ ئەو كورسیانەمان سوتاند، ئەگەر حكومەت بەهۆش خۆی نەیەتەوە ئەوا لە ناو دامەزراوەكاندا كورسی دەسەڵات دەسوتێنین".

وتيشى ''خزمەتكردنی كەمئەندامان ئەركی ئەخلاقی و ئایینییە، ئێمە بەردەوام لە كوردستان دەسوتێنرێن".

 

دۆخی ژیانی كەمئەندامان لە هەرێمی كوردستان لە خراپیدایەو بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی 100 هەزار كەس مووچەی كەمئەندامیان هەیە، كە مووچەكانیان 60 هەزار و 120 هەزار دینارە.

 

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure