سنور ميديا
7691 جار بینراوە 9/7/2018 11:42 PM

سنور ميديا ئه‌نجامى هه‌ژمارى ده‌ستى ده‌نگه‌كانى پارێزگاى سلێمانى ئاشكرا ده‌كات كه‌ ساخته‌كارى گه‌وره‌ ئاشكرا ده‌بێت



سنور ميديا _ تايبه‌ت

"لە کاتژمێر ٨ ی بەیانییەوە، تا کاتژمێر ٥ ی ئێوارەئه‌مڕۆ ، ٦٣ سندوقی تر هەژماری دەستی بۆ کراوە له‌ پارێزگاى سلێمانى بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عيراق و ده‌ركه‌وتوه‌ يه‌كێتى به‌ڕێژه‌ى نزيكه‌ى 50 كه‌مى كردوه‌ و گۆران بووه‌ به‌ يه‌كه‌م".

 

سه‌رچاوه‌يه‌كى تايبه‌ت بۆ سنور ميديا ئاشكراى كرد" له‌و سندووقانه‌ يه‌كێتى كه‌ براوه‌ى يه‌كه‌م بوو به‌ڕێژه‌ى 48% كه‌مى كرووه‌ ده‌نگه‌كانى به‌وه‌ى له‌ 41% وه‌ بووه‌ به‌ 21 % ه‌".

 

وتيشى " ده‌نگه‌كان دابه‌ش بووه‌ به‌سه‌ر سه‌رجه‌م حزبه‌كان و به‌ڕێژه‌ى زياتر به‌سه‌ر گۆڕانا".

 

ئه‌و سه‌رچاوه‌ ئاشكراى كرد " بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌ 24 % وه‌ بووه‌ به‌ 31 % و هه‌ريه‌ك له‌ هاوپه‌يمانى و يه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵ و پارتى و نه‌وه‌ى نوێ ده‌نگه‌كان به‌ڕێژى 2 بۆ 3 % زيادى كردوه‌".

 

سنور ميديا له‌زارى ئه‌و سه‌رچاوه‌وه‌ ده‌نگى ژماره‌يه‌ك سندوقى جياكراوه‌ى ده‌ست كه‌وتوه‌ , دوان له‌وانه‌ بڵاو ده‌كاته‌وه‌ ".

 

قوتابخانه‌ى به‌رێكوى سه‌ره‌تايى ژماره‌ "28601" له‌ سه‌يدسادق له‌ وێستگه‌ى "يه‌ك " يه‌كێتى پێشتر 109 ه‌نگى هه‌بووه‌ ئه‌مڕۆ كه‌ جياكراوه‌ته‌وه‌ بووه‌ به‌ 28 ده‌نگ , و بزوتنه‌وه‌ى گۆڕانيش پێشتر 34 ده‌نگ بووه‌ ئه‌مڕۆ بووه‌ به‌ 56 ده‌نگ ".

 

وتيشى " ئه‌و ده‌نگه‌كانى تر دابه‌شبووه‌ به‌سه‌ر حزبه‌كانى تر ".

 

هه‌روه‌ها قوتابخانه‌ى مله‌كه‌وه‌ به‌ژماره‌ " 28504" له‌ وێستگه‌ى "5" , يه‌كێتى پێشتر 111 ه‌نگى هه‌بووه‌ ئه‌مڕۆ بووه‌ به‌ 35 ده‌نگ , پێشتر بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان 60 ده‌نگ بووه‌ ئه‌مڕۆ بووه‌به‌ 75 ده‌نگ ".

 

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure