كۆچبه‌ر
160 جار بینراوە 7/7/2018 09:36 PM

به‌له‌مێكى كۆچبه‌ران له‌ باشورى كه‌ناراوه‌كانى مالیزیا تێكشكاو 18 كۆچبه‌ر بێسه‌روشوێنن



سنور ميديا _ هه‌ژار ته‌ها

ئاژانسى هه‌واڵى جاكارتا پۆست بڵاویكرده‌وه‌ به‌له‌مێكى كۆچبه‌ران له‌ باشورى كه‌ناراوه‌كانى مالیزیا تێكشكاوه‌ كه‌ پێشبینى ده‌كرێت 44 كۆچبه‌رىبه‌ڕه‌گه‌ز ئیندۆنیسى هه‌ڵگرتبێت.


ئه‌و به‌له‌مه‌ له‌ ئیندۆنیسیاوه‌ به‌ڕێكه‌وتووه‌ و له‌ پێش گه‌یشتنى به‌ مالیزیا نقوم بووه‌.


به‌ گوێره‌ى زانیارییه‌كانى به‌رپرسێكى هێزه‌ ده‌ریاییه‌كانى مالیزیا ، تا ئێستا 25 كۆچبه‌ریان ڕزگاركردووه‌ و چاره‌نووسى 18 كۆچبه‌ریان نادیاره‌ و ته‌رمى یه‌ك كۆچبه‌ریش دۆزراوه‌ته‌وه‌.


ئه‌و به‌رپرسه‌ى هێزه‌ ده‌ریاییه‌كانى مالیزیا ووتیشى ئه‌وان داوایان له‌ هێزه‌ ده‌ریاییه‌كانى هه‌ردوو ووڵاتى سه‌نگاپورا و ئیندۆنیسیاش كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌وانیش له‌ سنوره‌ ئاوییه‌كانى خۆیاندا پڕۆسه‌ى گه‌ڕان به‌دواى ئه‌و كۆچبه‌رانه‌دا ده‌ستپێبكه‌ن.

 

 

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure