فۆرمى ده‌نگدان
1041 جار بینراوە 7/7/2018 02:38 AM

ژماردنەوەی دەستیی دەنگەکانی کەرکوک کۆتایی ھات



سنور ميديا

ئەنجومەنی کاتیی کۆمیسیارانی ھەڵبژاردنەکانی عیراق لە ڕاگەیەنراوێکدا کۆتایی ھاتنی ژماردنەوەی دەستیی دەنگەکانی پارێزگای کەرکوکی ڕاگەیاند.

 

بە پێی ڕاگەیەنراوەکەی ئەنجومەنی کاتیی کۆمیسیارانی ھەڵبژاردنەکانی عیراق، ئێوارەی ئەمڕۆ ژماردنەوەی دەستیی بۆ ئەو ٥٢٢ سندوقەی پارێزگای کەرکوک کۆتایی ھاتووە کە سکاڵایان لەسەر بووە.

 

ژماردنەوەی دەنگەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بە دەست لە پارێزگای کەرکووک کۆتاییهات.

 

 

لە راگەیێندراوێکدا، ئەنجوومەنی کۆمیسیارانی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، جیاکردنەوەی دەنگەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بە دەست لە کەرکووک کۆتاییهاتووە و هەموو پێکهاتە و حیزبەکان نوێنەریان لە پرۆسەکە هەبووە.

 

زۆرینەی ئەو سندوقانەش لە ناوچە و گەڕەکە عەرەب و تورکمان نشینەکانی کەرکوک بوون، عەرەب و تورکمانەکان دەڵێن، دوای ژماردنەوەی دەنگەکان "ساختەکاری گەورە" دەرکەوتووە، بەڵام بەرپرسانی یەکێتی لە کەرکوک رەتیدەکەنەوە و دەڵێن براوەی یەکەمن.

 

ڕاگەیەنراوەکەی کۆمسیۆن ئاماژەی بەوە کردووە، پرۆسەکە لە ژێر چاودێریی راستەوخۆی نەتەوە یەکگرتووەکاندا بووە و نوێنەری سەرجەم لایەنە سیاسییەکان وەک چاودێر بەشدار بوون.

 

زۆرترین خوێندراوە

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure