فۆرمى ده‌نگدان
5694 جار بینراوە 5/7/2018 11:49 AM

ساخته‌كارى گه‌وره‌ له ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ى كه‌ركوك ئاشكرا ده‌بێت



سنور ميديا 

كاربەدەستانی عێراقی لە كەركوك و بەغدا ئاشكرایان كرد كە جیاوازییەكی زۆر لە ئەنجامی هەڵبژاردنی 32 نێوەندی دەنگدان هەیە دوای ژماردنەوەی دەنگەكان لە رۆژانی سێ شەممە و چوار شەممەدا.

 

دەربارەی پرۆسەی جیاكردنەوەكە دادوەرێك لە كەركوك كە نەیویست ناوەكەی ئاشكرابكرێت، بە رۆژنامەی العربی الجدید-ی راگەیاندووە، جیاوازی گەورە هەیە لە نێوان ئەو ئەنجامەی بە ئەلیكترۆنی راگەیەندراوە و ئەو ئەنجامەشی لە ژماردنەوەی دەستیدا هەیە، ئەمەش پاڵیان پێوەدەنێت بۆ ژماردنەوەی سەرجەم دەنگەكانی كەركوك.

 

راشیگەیاندووە، زۆرینەی ساختەكارییەكان لەبەرژەوەندی حزبە كوردییەكاندا كراوە لەسەر حسابی حزبە عەرەبی و توركمانەكان لە ناوچە جیاوازەكانی كەركوك و دەوروبەری وەك دبس و داقوق و ئاڵتون كۆپری و نێوەندی كەركوك.

 

روونیشیكردەوە "لە وێستگەی قوتابخانەی ئیخا لە شاری داقوق 209 دەنگ بۆ پاڵێوراوێكی كورد بە ئەلیكترۆنی حساب كراوە، كە راستییەكەی 109 دەنگ بووە، لە وێستگەیەكی دیكە شازدە دەنگ بۆ پاڵێوراوێكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان زیادكراوە".

 

ئەمە لەحاڵێكدایە بەرپرسانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە كەركوك كە حزبەكەیان بە ئەنجامدانی ساختەكاری لە هەڵبژاردنەكانی كەركوك تۆمەتبار كراوە، رایگەیاندووە لە ئەنجامی ژماردنەوەی دەنگەكان رێژەی دەنگەكانیان زیادیكردووە.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure