سنور ميديا
447 جار بینراوە 4/7/2018 11:54 PM

ورده‌كارى ئۆپراسيۆنى ئه‌مڕۆى سنورى دووز خوورماتوو



سنور ميديا 

سه‌رله‌ به‌یانی ئه‌مرۆ ئۆپراسیۆنێكی سه‌ربازی له‌سنوری دوز خورماتوو بۆ هه‌ردوئاراسته‌ی دوز و كه‌ركوك ده‌ستی بێكردوه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی خرا و پۆلیسی فیدراڵیه‌وه‌ به‌هاوكاری زتنیاری پێشمه‌رگه‌و ئاسایشی سنوری زینانه‌ كه‌ هاوكاریان كردوون به‌ زانیاری ،كه‌ بریاره‌ ماوه‌ی حه‌فتاو دوو كاتژمێر به‌رده‌وام بێت و تائێستاش به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبی جێنراوه‌و پێنج چه‌كداری به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی خێرا برینداربوون .

 

هاوكات له‌ئۆپراسیۆنه‌كه‌دا چه‌كدارانی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی خێرا رۆشتونه‌ته‌ ماڵی چه‌چان مه‌ردان جێگری مه‌ڵبه‌ندا حه‌مرینی یه‌كێتی و هه‌ندێك چه‌كیان بردوه‌و ده‌رگاكه‌یان شكانوه‌ به‌ڵا/ دواتر ئاسایش چه‌كه‌كانی لێ وه‌رگرتونه‌ته‌وه‌ .

 

له‌وباره‌یه‌وه‌ ابو توراب به‌رپرسی هێزه‌كانی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی خیرا ڕايگه‌ياند " ئۆپراسیۆنه‌كه‌ له‌ كاتژمێر پێنجی به‌یانیه‌وه‌ ده‌ستی پێكردوه‌ بۆله‌ناو بردنی ئه‌و گروپه‌ بچوكانه‌ی داعشن كه‌له‌سنوره‌كه‌كه‌دا سه‌ریان هه‌ڵداوه‌ بریاره‌ سێ رۆژ به‌رده‌وام بێت و ماوه‌ی حه‌فتاو دو كاتژمێره‌ "

 

سه‌باره‌ت به‌هه‌ماهه‌نگی پێشمه‌رگه‌ش وتی "پێشمه‌رگه‌و ئێمه‌ په‌یوه‌ندیمان هه‌یه‌و به‌شێوه‌ی زانیاری هه‌ماهه‌نگیان كردووین و بریاره‌ ئۆپراسیۆنه‌كه‌ تا ئه‌و شوێنه‌ براوات كه‌ سنوری پێشمه‌رگه‌یه‌ "
وتیشی "تائێستا هه‌شت پشتێنی بۆمب رێژكراو و شه‌ش بۆمبی چێنراو و چه‌ن بنكه‌یه‌كی مانه‌وه‌ی داعش ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه‌ "


به‌پێی زانياره‌كان , چه‌كداره‌كانی داعش پێش ئه‌وه‌ی ئۆپراسیۆنه‌كه‌ ده‌ست پێبكات ناوچه‌كه‌یان به‌جێ هێشتوه‌،هه‌ربۆیه‌ش ئه‌مرۆ هیچ روبه‌رو بونه‌وه‌یه‌ك روی نه‌داوه‌ .

 

ئه‌وه‌ش زانراوه‌ , كه‌به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی سێ بۆمبی چێنراوه‌و پێنج چه‌كداری ره‌د سه‌ریع بریندار بوون كه‌ بۆمبه‌كان له‌ نزیك گوندی په‌ڵكانه‌و شۆراوی نیوان كفری دوز ته‌قیونه‌ته‌وه‌ .

 

هه‌رله‌ ئۆپراسیۆنه‌كه‌دا شوانێكی كورد به‌ناوی لوقمان محه‌مه‌د و كوره‌كه‌ی ده‌ستگیر كردوه‌ به‌ڵام دواتر ئازادیان كردوون .

 

هاوكات عه‌مید جه‌مال وارانی ئامری فه‌وجی یه‌كی لیوایی سه‌دو سیو چواری پێشمه‌رگه‌ وتی "ئێمه‌ به‌سنوره‌كه‌دا بڵاوه‌مان كردوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئۆپراسیۆنه‌كه‌ نه‌یه‌ته‌ سنوری پێشمه‌رگه‌وه‌ "


وتیشی "ئه‌و هێزه‌ی داعش كه‌له‌ سنوره‌كه‌ بوون ژماره‌یان كه‌م و زیادی كردوه‌ له‌ نێوان دووسه‌د كه‌س بۆ سی كه‌س كه‌هه‌ندێك جالار زۆر بوون و هه‌ندێك جاریش كه‌م بونه‌ته‌وه‌ "


وتیشی "ئه‌و چه‌كدارانه‌ پێشتر به‌رپرسه‌كه‌یان كوردێكی خه‌ڵكی هه‌ڵبجو بووه‌ به‌ناوی ابو عبد الرحمان و دواتری گۆراوه‌ به‌كه‌سێكی خه‌ڵكی ئامرلی به‌ناوی خالد و ئێستاش نازانین كێ به‌رپرسیانه‌ "
جه‌مال وارانی وتیشی " چه‌ندین جار ئیچمه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و چه‌كدارانه‌دا كه‌وتوینه‌ته‌ شه‌ره‌وه‌و چه‌ندین جار ته‌قه‌مان لێكردوون و راودومان ناون "

 

به‌پێیی زانیاریه‌كان كه‌ له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منیه‌وه‌ ده‌ست كه‌وتووه‌ چه‌كداره‌كانی داعش مه‌به‌ستیان بوه‌ بازگه‌ دابنێن له‌نێوان رێگاكانی به‌ینی دوز و كفری و دوز و كه‌ركوكدا له‌سنوره‌كه‌دا به‌ جلی سه‌ربازیه‌وه‌ .

 

ئۆپراسیۆنه‌كه‌ به‌دیاری كراوی سێ ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵات و باكور و باشوری رۆژهه‌ڵاتی دوزی گرتبویه‌وه‌ و نزیك له‌ گونده‌كانی "غه‌ره‌ ،شۆراو ، له‌ك ،قه‌ڵا و قۆری چایی په‌ڵكانه‌ ، قوشه‌لان ، خروه‌لی ،ئاغجه‌مه‌شه‌ت ، تا نزیكی گوندی میل ناسر "

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure