هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا |
360 جار بینراوە |
4/7/2018 08:43 PM |
|
ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا راگه‌یه‌ندرا
سنور ميديا
لیژنه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی و په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته‌ی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند كه ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان كاندیدی سه‌رۆك كۆمار سه‌دا 52.59ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ست هێناوه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ لیژنه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی و په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته‌ی راگه‌یاند.
به‌پێی ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا كه 24ی مانگی رابردوو به‌ڕێوه‌چوو، پارتی داد و گه‌شه‌پێدانی فه‌رمانڕه‌وا "ئاكپارتی" 295 كورسی په‌رله‌مانی توركیای به‌ده‌ست هێناوه.
هه‌روه‌ك پارتی گه‌لی كۆماری "جه‌هه‌په" 146 كورسی، پارتی دیموكراتی گه‌لان "هه‌ده‌په" 67 كورسی، پارتی نه‌ته‌وه‌یی توركیا "مه‌هه‌په" 49 كورسی و ئی پارتی 43 كورسی په‌رله‌مانی توركیایان به‌ده‌ستهێناوه.
لیژنه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان اندیدی سه‌رۆك كۆمار 26 ملیۆن و 330 هه‌زار و 823 ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه كه سه‌دا 52.59ی ده‌نگه‌كان ده‌كات.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه موحه‌ڕه‌م ئینجه سه‌دا 30.64ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ست هێناوه و سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش سه‌دا 8.40ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ست هێناوه و مه‌ڕاڵ ئاكشنه‌ر سه‌دا 7.29ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ست هێناوه.