عه‌بادى
520 جار بینراوە 3/7/2018 11:25 PM

عه‌بادى له‌سه‌ر پرۆسەی‌ هەژماركردنەوەی‌ دەنگەكان به‌ده‌ست په‌يامێكى بڵاو كرده‌وه‌



سنور ميديا 

سەرۆك وەزیرانی‌ عێراق رایگەیاند، حكومەتی‌ عێراق پابەندە بە پشتیوانیكرن لە‌ پڕۆسەی‌ هەژماركردنەوەی‌ دەستی‌ دەنگەكانی‌ هەڵبژاردنی‌ 12ی ئایاری ئەنجومەنی‌ نوێنەرانی نوێنەرانی عێراق.

 

حەیدەر عەبادی ئێوارەی ئەمڕۆ لە كۆنگرەی رۆژنامەوانی هەفتانەی خۆیدا لە بەغدا رایگەیاند، لە رووی‌ لۆجستییەوە ئەنجومەنی وەزیران پابەندە بەپشتیوانیكردنی‌ پڕۆسەی‌ هەژماكردنەوەی‌ دەنگەكان.

 

ئاماژەی بەوەشكرد، حكومەت پێویستی‌ بەوە هەیە گفتوگۆ بكات لەبارەی‌ بەرنامەی‌ سیاسی‌ تا ئەو كاتەی‌ ئەنجامی‌ هەڵبژاردنەكان پەسەند دەكرێت.

 

حەیدەر عەبادی ئەوەشی خستەڕوو، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بەردەوامە لە بەدواداچوون بۆ لێپرسینەوە لە ساختەكارانی هەڵبژاردنی 12ی ئایار.

 

بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەبوو سەرجەم دەنگانی هەڵبژاردنی 12ی ئایار بەدەست هەژماربكرێنەوە، بەڵام كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق شەممەی رابردوو رایگەیاند، تەنها ئەو سندوقانە هەژماردەكرێنەوە كە سكاڵایان لەسەرە، ئەمڕۆش پڕۆسەی هەژماركردنەكە دەستیپێكرد.

 

زۆرترین خوێندراوە

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure