مه‌حمود سه‌نگاوى
11339 جار بینراوە 3/7/2018 10:06 PM

هێزێكى ئه‌منى ده‌چێـته‌ لاى ماڵى سه‌نگاوى و شه‌ڕه‌ته‌قه‌ له‌نێوان هێزه‌كه‌ و پاسه‌وانه‌كانى سه‌نگاوى ڕووو ده‌دات



سنور ميديا _ تايبه‌ت

هێزێكى ئه‌منى له‌شارى سلێمانى ده‌چنه‌ لاى ماڵى سه‌نگاوى و دواتر شه‌ڕ ته‌قه‌ له‌نێوان هێزه‌ ئه‌منيه‌كه‌ و پاسه‌وانه‌كانى سه‌نگاوى دروست ده‌بێت و به‌رپرسى ڕاگه‌ياندنى پۆليسيش ده‌ڵێت "ئه‌و زانياره‌يه‌م لا نيه‌ ".

 

سه‌رچاوه‌يه‌كى تايبه‌ت به‌سنور ميدياى وت " پاش نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ هێزێكى ئه‌منى ڕۆشتووته‌ لاى ماڵ مه‌حمود سه‌نگاوى ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتى ".

 

وتيشى " دواتر پاسه‌وانه‌كانى مه‌حمود سه‌نگاوى ده‌پرسن به‌چ هۆكارێك هاتوون  , ئه‌وانيش ده‌ڵێن به‌هۆكارێكى ديارى كراو هاتوون , پاسه‌وانه‌كانيش ده‌ڵێن ئێره‌ ماڵى مه‌حمود سه‌نگاوى يه‌ , ئه‌فسه‌رى هێزه‌ ئه‌منيه‌كه‌ ده‌ڵێت ده‌زانم ,به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ى هێزه‌ ئه‌منيه‌كان لاى ماڵى سه‌نگاوى بڵاوه‌ ده‌كه‌ن ,شه‌ڕه‌ ته‌قه‌ دروست ده‌بێت له‌نێوان پاسه‌وانه‌كان و هێزه‌ ئه‌منيه‌كان ". 

 

ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد , دواتر هێزه‌ ئه‌منيه‌كان جێگه‌كه‌يان به‌جێهێشتووه‌ ".

 

سنور ميديا په‌يوه‌ندى كرد به‌ سه‌ردار حه‌ميد به‌رپرسى ڕاگه‌ياندنى پۆليسى سلێمانى ,باڵام ناوبراو وتى " زانيارى له‌و شێوه‌م لا نيه‌ ".

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure