هه‌ڵبژاردن
1687 جار بینراوە 2/7/2018 07:26 PM

ڕێژەی ساختەكاری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق ئاشكراكرا



سنور ميديا 

سەرۆكی لیژنەی بەدواداچوون و ڕاستیەكان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ڕێژەی ساختەكاری لە ئەنجامی هەڵبژاردنە پەرلەمانیەكەی 12ی ئایار ئاشكرادەكات و دەشڵێت: "نەگبەتی زیاتر بەرۆكی گەلانی عێراق دەگرێت".

 

عادل نوری، سەرۆكی لیژنەی بەدواداچوون و ڕاستیەكان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە (سۆمەریە نیوز)ی ڕاگەیاندووە، ئەگەر پرسی سەرلەنوێ جیاكردنەوە و ژماردنەوەی دەنگەكان بەشێوەیەكی ڕاست و شەفاف بەڕێوەبچێت ئەوەمان بۆ ئاشكرا دەبێت، كە ڕێژەی ساختەكاری تێیدا لە نێوان 65% بۆ 70% بووە.

 

عادل نوری، كە لە پشكی كورد لە پەرلەمانی عیراقە، پێی وایە، "هەڵبژاردنەكەی ئەمجارەی عێراق نەگبەتی بوو بۆ گەلانی عێراق و ئەگەر دەرئەنجامەكانی ئەم هەڵبژاردنەش قبوڵ بكرێت ئەوا نەگبەتی زیاتر بۆ گەلانی عێراق دەهێنێت"

 

لە 12ی ئایاری ئەمساڵ هەڵبژاردن بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئەنجام درا بەشێوەی ئەلیكترۆنی و لەگەڵ ڕاگەیاندنی ئەنجامەكانیش بەشێكی زۆری حزبەكان "ساختەكاری و هاك كردنی" ئەنجامەكانیان ڕاگەیاند و بەوهۆیەوە پەرلەمانی عیراق یاسای هەڵبژاردنی هەموار كردەوە و بڕیاریدا بە ژماردنەوەی دەستی دەنگەكان و دواتر دادگای فیدڕاڵی بڕیارەكەی پەسەند كرد و جەختی كردەوە لەسەر جیاكردنەوەی دەنگەكان بە دەست بۆ ئئەو سندوقانەی سكاڵایان لەسەر تۆمار كراوە.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure