حامی ئاکسۆی
336 جار بینراوە 2/7/2018 01:58 PM

توركيا عه‌فرين كه‌ى به‌جێ ده‌هڵێت؟



سنور ميديا 

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، رایگەیاندووە کە ژیان لە عەفرین ئاسایی بووەتەوە و سوپای تورکیا تاماوەیەکی دیکە لەو شوێنە دەمێنێتەوە ڕاشیگەیاندووە تاماوەیەكی دیكە لە عەفرین دەمێنینەوە و دواتر شارەكە جێدەهێڵین.

 

حامی ئاکسۆی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە کۆنفرانسێکى ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە "ئەمڕۆ ئێوەش لێرەن و دەبینن، ژیان ئاسایی بووەتەوە ئافرەتان لەگەڵ منداڵەکانیان بازاڕی دەکەن، لێرەدا عەفرینێکی رووخاو نابینن".

 

ئاکسۆی وتوشیەتی "ھەروەکو دەزانن ماوەیەک پێش ئێستا عەفرینییەکان بۆ خۆیان ئەنجوومەنێکیان پێکھێنا، کە کورد و تورکمان و عەرەبیشی تیادایە. ھەنگاو بە ھەنگاو پێکھاتەی ئاسایش و سەربازیی رادەستی ئەوان دەکرێتەوە. تورکیا تا ماوەیەکی دیکە لەو شوێنە دەمێنێتەوە".

 

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ئەوەشی وتووە، کە زیاتر لە ١٤٠ ھەزار کەس گەڕاونەتەوە عەفرین و ئەمەش گەورەترین بەڵگەی ئاسایبوونەوەی ژیانە لەو شوێنە.

 

ئەمەش لە دوای ئەوە هات لە سەرەتای ئەمساڵدا سوپای و تورکیا بە هاوکاری گروپە ئۆپۆزسیۆنەکان هێرشیان کردە سەر عەفرین و داگیریانکرد.

 

زۆرترین خوێندراوە

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure