سنور ميديا
1689 جار بینراوە 30/6/2018 04:05 PM

به‌يه‌كجارى ئه‌م خوله‌ى په‌رله‌مانى عيراق كۆتايى پێدێت به‌هۆى ته‌واو نه‌بوونى ڕێژه‌ى ياسايى و سنور ميديا ناوى په‌رله‌مانتاره‌ به‌شداربووه‌كانى گۆڕان و كۆمه‌ڵ و يه‌كگرتوو ئاشكرا ده‌كات



سنور ميديا _ تايبه‌ت

له‌ئێستا دانشتنى كۆتايى په‌رله‌مانى عيراق ده‌ستى پێكردوه‌ به‌ڵام تائێستا نيسابى ياسايى ته‌واو نه‌بوو , به‌وته‌ى په‌رله‌مانتارێكيش ئەگەر ئه‌مڕۆ ڕێژەی یاسایی تەواو نەبێت ئەوا تەمەنی پەرلەمان كۆتایی پێدێت و هەموو شتێك كۆتایی پێدێت, سنور ميديا ناوى ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ ئاشكرا ده‌كات كه‌به‌شداريان كردوه‌ .

 

به‌وته‌ى نوسینگه‌ى ئارام شێخ محه‌مه‌د، جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق دانیشتنى راوێژكارى په‌رله‌مانى عێراق، ده‌ستیپێكردوو، رێژه‌ى یاسایى بۆ كۆبوونه‌وه‌ى فه‌رمى ته‌واو نه‌بووه‌و كۆبوونه‌وه‌كه‌ ته‌نها راوێژكارى ده‌بێت.

 

سه‌رچاوه‌يه‌كيش له‌په‌رله‌مانى عيراق بۆسنور ميديا ئاشكراى كرد , له‌فراكسيۆنى گۆڕان چوار په‌رله‌مانتار به‌ناوه‌كانى " مه‌حمود ڕه‌زا و كاوه‌ محه‌مه‌د و ئه‌مين به‌كر و شرين ڕه‌زا " له‌گه‌ڵ ئارام شێخ محه‌مه‌د جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مان به‌شداريان كردوه‌ و له‌ فراكسيۆنى كۆمه‌ڵيش ته‌نها ئه‌حمه‌د حاجى ڕه‌شيد و سه‌رجه‌م فراكسيۆنى يه‌كگرتوو به‌شداريان كردوه‌ ".

 

پێشتريش زانا رۆستایی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە ميدياكانی راگەیاند، ئەگەر رۆژی شەممە ڕێژەی یاسایی تەواو نەبێت ئەوا تەمەنی پەرلەمان كۆتایی پێدێت و هەموو شتێك كۆتایی پێدێت.

 

ئاماژەی بەوەشكرد، كۆمسیۆن بە ئازادی كارەكانی خۆی دەكات بەبێ چاودێری پەرلەمان.

 

6ی ئەم مانگە، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڕیاریدا لەسەدا 100ی دەنگەكانی ھەڵبژاردنی 12ی ئایار بەدەست ھەژماربكرێنەوەو، 21ی ئەم مانگەش دادگای فیدراڵی عێراق رایگەیاند، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پشتی بە پەیڕەوی ناوخۆ بەستووە بۆیە بڕیاری ژماردنی دەستی بۆ دەنگەكان دەستورییە.

 

بەڵام ئەنجومەنی نوێی كۆمسیاران كە لە 9 دادوەر پێكھاتووە، بڕیاریداوە بە ژماردنەوەی دەنگی تەنھا ئەو ناوەندانەی كە سكاڵایان لەبارەوە تۆماركراوە.

 

هه‌روه‌هانوسینگه‌ى ئارام شێخ محه‌مه‌د، جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق، بڵاویكرده‌وه‌، كۆبوونه‌وه‌كه‌ ته‌نها بۆ ئاڵوگۆڕى بیروڕایه‌و سه‌عید كاكه‌یى، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى كۆمسیاران، به‌شدارى كۆبوونه‌وه‌كه‌یه‌.

 

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه‌، رێژه‌ى یاسایى بۆ كۆبوونه‌وه‌ى فه‌رمى ته‌واو نه‌بووه‌، چونكه‌ رێژه‌ى یاسایى بۆ كۆبوونه‌وه‌كه‌ ١٦٥ په‌رله‌مانتاره‌.

 

لیژنه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ راستییه‌كان، كه‌ له‌ په‌رله‌مانى عێراق پێكهێندراوه‌، راپۆرته‌كه‌ى له‌سه‌ر به‌دواداچوونه‌وه‌كان ده‌خوێنێته‌وه‌

 

زۆرترین خوێندراوە

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure