هاوسه‌ر |
935 جار بینراوە |
29/6/2018 12:10 PM |
|
شوكردن بهپلهبهندى كچ خێزان ده‌خاته ژێر پرسيارهوه
سنور ميديا _ نيكيى محه‌مه‌د
نهریتو كه‌لتورى كورد وایه كچه گه‌وره‌ى ماڵ شوو ده‌كات داوتر كچه‌كانى تریش به دوایدا، خۆ ئه‌گه‌ر ماڵێك ئه‌م پله به‌ندیه تێكبشكێنن یان كچه گه‌وره ده‌كه‌وێته ژێر پرسیار، یان بنه‌ماڵه‌كه‌یان توانج ده‌ده‌ن، یان داواكارى تر كه‌م ده‌چێته داواى كچه‌كانى تریان به‌و بیانووه‌ى كچه گه‌وره‌كه‌یان ماوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌كى ناڕاسته‌وخۆیه بۆ دابه‌زینى ئاستى ئه‌و ماڵه له‌ڕووى كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه، توێژه‌رێكیش ئه‌مه بۆ ئاستى وشیارى تاكه‌كانى خێزان‌و به تایبه‌ت لێپرسراوى یه‌كه‌م ده‌گێڕێته‌وه.
(له‌نجه مادیح) كچێكى ته‌مه‌ن (21) ساڵ بووه باوكى داویه‌تى به شوو به كوڕى هاوڕێیه‌كى خۆى، چونكه حه‌زى له ماده بووه‌و ماڵى خه‌زورى كچهكهشى ده‌وڵه‌مه‌ند بوون، له‌نجه ده‌گێڕێته‌وه خوشكێكى گه‌وره‌م هه‌بوو ده‌یویست به ویستى خۆى كوڕێكى به شه‌ره‌فى به شه‌خسیه‌ت هه‌ڵبژێرێت ئیتر هه‌ژار بێت یان هه‌رچى گرنگ ئه‌وه بوو به‌لایه‌وه وه‌ك مرۆڤێك ڕێزى لێبگرێتو هاوكارى پرۆژه‌كانى بێت‌و كۆتى نهكاتو داڵده‌ى غهمو چۆپى گرى شادیهكانى بێت، به‌ڵام باوكم نه‌یهێشت‌و به وته‌ى خۆى پێشكه‌شى كردبوو به ئامۆزایه‌كى خۆمان، هه‌ر بۆیه‌ش (له‌نیا) كه درا به ئامۆزاكهمان ئه‌وه‌نده‌ى نه‌برد ته‌ڵاق درا، چونكه كوڕه‌كه‌ى مامم پێى وتبوو تۆ ئه‌گه‌ر باش بوویتایه (له‌نجه) پێش تۆ نه‌ده‌بوو به دایك له كاتێكدا له تۆ گه‌وره‌تره، هه‌رچه‌ند ئه‌سڵى مه‌سه‌له‌كه‌ش ئه‌وه‌بوو (له‌نیا) كوڕه‌كه‌ى نه‌ده‌ویست.
(سه‌ركار محى ا‌لدین) كوڕێكى ته‌مه‌ن (27) ساڵى كاسبه‌و دانیشتوى هه‌ڵه‌بجه‌یه‌و له هه‌مبه‌ر خوازبێنى كچانه‌وه ده‌ڵێت، قه‌ت ئاماده‌نیم بچمه داواى كچێك خوشكه گه‌وره‌كه‌ى شووى نه‌كردبێت، چونكه دواتر ده‌بێت به خۆره‌ى گیانم‌و ئه‌مه‌شم له ژن خوشكى براكه‌م دیوه، (سه‌ركار) بڕواى وایه ئه‌و كچه‌ى دواى خوشكه بچوكه‌كانى تر‌ى شوو ده‌كات حه‌تمه‌ن كوڕێكى دیكه‌ى خۆشده‌وێت، یان دڵپیسو به‌خیلو سهرهڕۆو دانه‌مه‌زراوه، یان كهمئهندامىو جۆره نه‌خۆشیه‌كى شاراوه‌ى هه‌یه‌و ده‌ترسێت ئاشكرا بێت.(له‌یلا مارف) ژنێكى (52) ساڵى خه‌ڵكى سلێمانى یه‌و تا ئێستا (4) كچى شووى كردووه‌و یه‌كه‌مجاریش كچى دووه‌مى داوه به‌شوو، له‌یلا باسى ئه‌وه ده‌كات هه‌ر هیوایه‌تى ئه‌وه بووه كچه‌كانى ببینێت ده‌چنه ماڵى خۆیان تا به مانى خۆى مناڵى ئه‌وان ببینێت‌و پێى بڵێن نه‌نه گیان، چونكه به لێدوانى ئه‌و كچ تا ده‌مه بۆڵه‌و شه‌ڕو چوونه ده‌ره‌وه‌و ماڵدارى‌و دایكایهتىو مناڵ به‌خێو كردن نه‌بینێت نابێت به ژنێكى كامڵى به سه‌لیقه، هه‌ر بۆیه خۆشحاڵه پێش ئه‌وه‌ى بووكى هه‌بێت (4) كچى بوون به بووكى (4) بنه‌ماڵه‌و ئێستاش بێ گرفت ده‌ژین.(لوقمان داود) پیاوێكى ته‌مه‌ن (41) ساڵى دانیشتوى دهربهندیخانهو ته‌نها بوكێكى هه‌یه، (لوقمان) كاتێك چووه‌ته داواى (نگین)ى بوكى خۆى به شه‌ره‌فمه‌ند زانیوه، چونكه به وته‌ى خۆى پیاوێك بووه نه‌یویستووه پێش خۆى كه‌س نزیك ببێته‌وه له‌و ماڵه، ئه‌مه‌ش له چاوى ئه‌وه‌وه یه‌كه‌م زاوا خۆشه‌ویسته ئه‌گه‌ر ڕه‌سه‌ن بێت بۆیه به (ناسیح) ى كوڕى وتووه زاوا ڕقى له زاوایه‌و هه‌ر له ئێستاوه هه‌وڵ بده ئازیزى ماڵه خهزورانت بیت، سه‌باره‌ت به پله به‌ندى كچان بۆ داوا كردن‌و به شوودان (لوقمان داود) قه‌ناعه‌تى وایه ئه‌گه‌ر كچى یه‌كه‌م له‌سه‌ر ماڵ بێت بێ مهعناییه بچیته داواى كچى مناڵتر، چونكه ئه‌وه نه‌نگیه بۆ سه‌رشانى هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌كه.
(هیمن قادر) توێژه‌رى كۆمه‌ڵایه‌تى له‌م باره‌یه‌وه هۆكاره‌كان بۆ دوو لایه‌ن ده‌گێڕێته‌وه، لایه‌نى یه‌كه‌م بریتیه له كه‌لتورو په‌روه‌رده كردنى كه‌لتورى له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ى كورده‌وارى دا ئه‌مه‌ش بریتیه له پێدان‌و دابه‌شكردنى ئیمتیازاته‌كان به‌سه‌ر ئه‌ندامانى خێزان دا به‌شێوه‌ى ڕیزبه‌ندى له گه‌وره‌وه بۆ بچووك ئه‌مه‌ش زۆر ئیجبارى نیه‌و به‌پێى ئاستى ڕ‌ۆشنبیرى كه‌سه‌كان ده‌گۆڕێت به تایبه‌تتر لێپرسراوى خێزان، لایه‌نى دووم بریتیه له ئاستى په‌وه‌ندى دارى ئه‌ندامانى خێزانه‌كه له‌ناو خودى خۆیاندا به شێوه‌یه‌ك گیانى لێبوردن‌و (ئیساره: ماف پێشخستن) بوونى هه‌بێت، بۆیه زۆرجار ده‌بینین خودى گرفته‌كه به‌هۆى (ئیره‌یى: به‌خیلى) خوشكى گه‌وره‌وه دروست دهبێتو به دوو زیان ده‌شكێته‌وه، یه‌كه‌م چانسێ له به‌رده‌م خوشكه‌كانى تردا به فیڕۆ ده‌دات، دووه‌میش زه‌ره‌ر له خۆى ده‌دات، چونكه ده‌بێ ئه‌م خوشكه بزانێ له‌كاتى زهماوهندو قه‌ره‌باڵغى خوشكه بچوكه‌كه‌یدا ههلو بوارێكى زۆر باش ڕه‌خساوه تاكو بنه‌ماڵه‌ى زاوا تازه‌كه‌یان ئه‌میش ببینن‌و شه‌نسى شوو كردنى بۆ بێته پێشه‌وه. له وه‌ڵامى پرسیارێكیشماندا كه دیارده‌ى مانه‌وه‌ى كچ تا ته‌مه‌نێك كه پێى بوترێت قه‌یره به‌هۆى ڕێگریه‌وه دێته كایه‌وه (هیمن قادر) وتى، بێگومان ئه‌وه دروست ده‌بێت، چونكه لێكترازان‌و قه‌یره‌یى به هه‌ده‌ردانى فورسهتى شوو كردنه‌و چوونه ته‌مه‌نه به‌ره‌و به ساڵاچوون یاخود له‌ده‌ستدانى هه‌لى هاوسه‌رگیریه به یه‌كجارى ئه‌مه‌ش ئه‌و كاته‌یه ئه‌و ماڵه‌ى كچ ناده‌ن به شوو به‌هۆى ڕێگریه‌وه ناویان ده‌زڕێت به‌وه‌ى بنه‌ماڵه‌ى تر ناچنه داواى كچه‌كانیان، به وته‌ى ئه‌و توێژه‌ره چاره‌سه‌ریش دایكان‌و باوكان هۆشیاربنو بزانن هه‌ر كه‌سه‌و خاوه‌نى قه‌ده‌رى خۆیهتىو چاره‌نوسى كه‌س به كه‌س نه‌گۆڕنه‌وه تا كچه‌كانى تریشیان بكه‌ونه پێش چاوى داواكارهكانیان.