مایک پۆمێیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا
191 جار بینراوە 29/6/2018 11:52 AM

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: خامنەئی بەرپرسیارە لە ناسەقامگیری ئاسایشی کەنداو و دۆخی یەمەن



سنور ميديا

مایک پۆمێیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، عەلی خامنەئی ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران بەرپرسیارە لە ناسەقامگیری ئاسایشی کەنداو و ئازار چەشتنی بەردەوامی گەلی یەمەن.

 

پۆمپێیۆ لە هەژماری خۆی لە تویتەر بڵاویکردەوە "پشتگیری ئێران بۆ حوسییەکان لە یەمەن نەک تەنیا دەبێتە هۆکاری هێرشکردن بۆ سەر سعودیە و ئیمارات، بەڵکو قەیرانە مرۆییەکانی ئێستای یەمەن زیاتر دەکات."

 

وتیشی "پێویستە عەلی خامنەئی بە بەرپرسیاری ناسەقامگیری ئاسایشی کەنداو و بەردەوامی ئازار چەشتنی گەلی یەمەن دابنرێت."

 

ڕاشیگەیاند، بۆ ماوەی چەندین ساڵ ئێران هەوڵی نهێنی داوە بۆ برەودان بە چەکی ئەتۆمی و رێککەوتنەکەی ئێران ڕێگەی لە خواستەکانی ئێران بۆ ئەتۆمی نەگرت.

 

ئاماژەی بەوەش کرد، ئەمریکا بەدوای هەنگاوێکدا دەگەڕێت تا بۆ هەمیشەیی ڕێگە لە ئێران بگرێت نەتوانێت چەکی ئەتۆمی بەدەست بهێنێت یان گەشەی پێبدات، یان موشەکی بالیستی بگوازێتەوە بۆ حوسییەکان.

 

ئەمریکا لەماوەی ڕابردووشدا چەندین جار ئێرانی بە هۆکاری ناسەقامگیری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا تۆمارکردووە بە تایبەت یەمەن کە لەڕێیەوە حوسییەکان تا ئێستا چەندین موشەکیان ئاڕاستەی سعودیە کردووە.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure