عه‌بادى
746 جار بینراوە 29/6/2018 11:19 AM

عه‌بادى بڕيارى تۆڵه‌ كردنه‌وه‌ى دا



سنورميديا 

سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق رایگەیاند، دەبێت ئەو ئەندامانەی داعش تۆڵەیان لێبکرێتەوە کە رۆژی چوارشەممەی رابردوو چەند هاوڵاتییەکیان دوای رفاندنیان لە سێدارە دا.

 

حەیدەر عەبادی، لە کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ بەرپرسی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان بە ئامادەبوونی وەزیری ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند، هێزەکانیان هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ ڕاوەدونان و ڕاماڵینی شانە نووستووە تیرۆرستییەکانی چەکدارانی داعش کە لە خاکی عێراقدا ماون.

 

هێزەئەمنیەکان رۆژی چوارشەممەی رابردوو تەرمی ٨ هاوڵاتیان دۆزیەوە کە لەلایەن چەکدرانی داعشەوە کوژرابوون، بەپێی ڕاپۆرتە پزیشکیەکانیش ئەو چەند کەسە لە شەش رۆژی ڕابردودا کوژراون و لە سێدارە دراون .

 

زۆرترین خوێندراوە

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure