سنور ميديا
1420 جار بینراوە 25/6/2018 01:21 PM

نێچيرڤان بارزانى ريكۆردێكى ترى بۆ ئه‌ردۆغان تۆمار كار كرد



سنور ميديا 

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان وه‌ك يه‌كه‌م به‌رپرسى كورد پیرۆزبایی بردنەوەكەی رەجەب تەیب ئەردۆغان‌و پارتی دادوگەشەپێدان ئاكەپەی لەمەولود چاوشئۆغڵۆ كردووە.

 

نێچیرڤان بارزانی لەپەیوەندییەكی تەلەفۆنی، لەگەڵ مەولود چاوشئۆغڵۆی وەزیری دەرەوەی توركیا، پیرۆزبایی دەرچوونی لەرەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا كردووە، كە بووەتە براوەی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی كۆماری توركیا.

 

هەروەها سەرۆك وەزیرانی هەرێم هەر لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییە، پیرۆزبایی لەپارتی دادوگەشەپێدان كردووە، كە لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەو وڵاتە تۆماریكردووە.

 

هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی كۆمارو پەرلەمانی توركیا رۆژی یەك شەممە بەرێوەچوون، كە بەپێی ئەنجامەكان، ئەردۆغان‌و هاوپەیمانییەكەی براوەی هەڵبژاردنەكانن.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure