سنور ميديا
342 جار بینراوە 24/6/2018 03:20 PM

زیاتر له‌ 800 پزیشك داواى چاره‌سه‌رى ته‌ندروستى بۆ په‌نابه‌رێكى كه‌مپه‌كانى دوورگه‌كان ده‌كه‌ن



سنور ميديا _ هه‌ژار ته‌ها

ماڵپه‌رى ڕۆژنامه‌ى گاردیان بڵاویكرده‌وه‌ ، زیاتر له‌ 800 پزیشكى ئوسترالیا داوایه‌كیان ئاڕاسته‌ى وه‌زیرى كۆچى ئوسترالیا كردووه‌ به‌مه‌به‌ستى گواستنه‌وه‌ى په‌نابه‌رێك له‌ كه‌مپه‌كانى دوورگه‌ى ناورۆوه‌ بۆ ئوسترالیا بۆ وه‌رگرتنى چاره‌سه‌رى ته‌ندروستى له‌و ووڵاته‌.


ئه‌و په‌نابه‌ره‌ كه‌ ته‌مه‌نى 63 ساڵه‌ دووچارى نه‌خۆشى شێرپه‌نجه‌ى سییه‌كان بووه‌ كه‌ به‌ ووته‌ى ئه‌و پزیشكانه‌ ، بارى ته‌ندروستى زۆر خراپه‌.


په‌نابه‌رانى دوورگه‌ى ناورۆ و پاپانیوگینیا ، ئه‌و كه‌سانه‌ن كه‌ پێشتر ویستویانه‌ به‌ قاچاخ و به‌ به‌له‌م ڕوو له‌ ئوسترالیا بكه‌ن به‌ڵام ده‌ستگیركراون و ڕه‌وانه‌ى كه‌مپه‌كانى ئه‌و دوو دوورگه‌یه‌ كراون و هه‌رگیز له‌ ئوسترالیا نیشته‌جێ ناكرێن.

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure