توركيا
496 جار بینراوە 24/6/2018 03:03 PM

سه‌دان دیپلۆماتكاری توركیا داوای مافی په‌نابه‌ری ده‌كه‌ن



سنور ميديا 

به‌پێی نوێترین زانیاری له‌هاوینی ساڵی 2016 وه‌ تا ئێستا نزیكه‌ی 300 دیپلۆماتكاری توركیا داوای مافی په‌نابه‌ریان له‌ ئه‌ڵمانیا كردووه‌.

 

ئاژانسی ڕۆیته‌رز له‌زاری گۆڤارێكی ئه‌ڵمانی" ولت ئاك زونتاگ" بڵاویكردۆته‌وه‌ كه‌ له‌ كوده‌تاكه‌ سه‌رنه‌كه‌وتووكه‌ی توركیا له‌هاوینی ساڵی 2016 تا ئێستا نزیكه‌ی 300 دیپلۆماتكاری توركی داوای په‌نابه‌رییان له‌ئه‌ڵمانیا كردووه‌، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی كه‌ تا ئێستا 1177 هاووڵاتی توركی كه‌ هه‌ندێكیان خاوه‌نی پۆستی ڕه‌سمی و حكومی بوون داوایان له‌ ئه‌ڵمانیا كردووه‌ كه‌ مافی په‌نابه‌رییان پێبدات.

 

هاوینی ساڵی 2016 كوده‌تایه‌كی سه‌رنه‌كه‌وتوو له‌ توركیا ئه‌نجامدرا كه‌ نزیكه‌ی 250 كه‌سی تێدا كوژراو و نزیكه‌ی سێ هه‌زار كه‌سیش بریندار بوون و هه‌زاران كه‌سیش له‌ پۆسته‌كانیان دوور خراونه‌ته‌وه‌ و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كان كران.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure